کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگەی دووسایدی کەلار - دەربەندیخان چارەسەردەکرێت
کوردسات نیوز
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری لە ڕۆژی ٢٥ی ٧ی ٢٠٢٣ کێشەی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگەی دووسایدکردنی کەلار - دەربەندیخان چارەسەرکرا تا بتوانرێت شایستە داراییەکانیان بۆ خەرجبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەپێی نوسراوی ژمارە ٤٢ لە رۆژی ٣٠ی ٧ی ٢٠٢٣، لەلایەن گەنجینەی دووی سلێمانییەوە بڕیاری خەرجکردنی بڕی ٦٦٩ ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار دینار لەسەر ھەژماری بەڕێوبەرایەتی رێگەوبانی گەرمیانەوە بۆ سەر ھەژماری کۆمپانیای بێشکان جێبەجێکاری پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی کەلار - دەربەندیخان دەرچووە، لە پێناو بەردەوامی بەڕێوەچوونی کارەکانی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە.