لە ماوەی ھەفتەیەکدا تەرمی دوو کۆچبەری کورد لە دارستانەکانی بولگاریا دۆزراونەتەوە
هادی
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
رەنج پشدەری رۆژنامەنوس بڵاویکردوەتەوە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی سنووری قەزای ئامێدی و دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ، بە قاچاغ و لە رێگەی بولگاریاوە ھەوڵیاندا بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام لەو ھەفتەیەدا دوو لەو کۆچبەرانە لەناو دارستانەکانی بولگاریا گیانیانلەدەستدا.
راشیگەیاندوە، ئەو کۆچبەرەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی ناحیەی شیلادزێی سنووری قەزای ئامێدییە، پێشتریش لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە یەکێکی تر لەو کۆچبەرانە لە ھەمان شوێن گیانیلەدەستدا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ٦٠ کۆچبەری کورد دوای شەش رۆژ مانەوەیان لەناو دەریای ئیجەدا، دواجار ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە بەسەلامەتی گەیشتنە کەنارەواکانی ئیتالیا.