کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان زانیاری نوێ لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕوو
هادی
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣
سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەتوانن لە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤ی بە دواوە سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانن بە مەرسومێک وادەی ھەڵبژاردن بە رەسمی دیاریبکات.
وتیشی، دیاریکردنی وادەکە لەلایەن سەرۆکایەتی ھەرێم، پێویستی بە رێککەوتنی لایەنەکان لەسەر ھەڵبژاردن و دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو ھەیە، چونکە بابەتی ھەڵبژاردن بابەتێکی ھەستیار و گرنگە و پێویستی بە کەشێکی گونجاو ھەیە لە رووی ئەمنیی و کەشوھەواوە، لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ناتوانن لە وەرزە سەختەکاندا بەھۆی ئاستەنگی ھاتوچۆوە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن.