کوردستانکوردستان

پەیامی جێگری سەرۆک لە ساڵیادی جینۆسایدی کوردانی فەیلیدا…

لە (٤٣)ھەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا  بە شکۆوە یادی قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە دەکەینەوە، کە لەسەدەی بیستەمدا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراقەوە دووچاری کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن و پاکتاوی ڕەگەزی ھاتن.

کوردانی فەیلی مێژوویەکی دێرینیان ھەیە و پێکھاتەیەکی گرنگی عێراق و کوردستانن، ھەر لەسەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە ستەمی زۆریان بەرامبەر کراوە، بە چەندین قۆناغی جیاواز دووچاری (دەربەدەری و ڕاگواستن و بێسەروشوێنکردن) بوونەتەوە و بێبەشکراون لە ھەبوونی ناسنامە و مافە سەرەتاییەکانی ژیان.

ئەرک و بەرپرسیاریەتییە لەسەر حکوومەتی عێراق، کە قەرەبووی ماددی و مەعنەوی کەسوکاری قوربانییانی ئەم تاوانە بکاتەوە، ھەروەھا گرنگە بەدواداچوونێکی زانستی و ئەکادیمیانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بکرێت بۆ بە دۆکیۆمێنتکردن و نووسینەوەی مێژووی کوردانی فەیلی و ئەو قوربانییانەی کە لەپێناو بوونیان بەخشیوویانە.
سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی کوردانی فەیلی و سەربەرزی بۆ کەسوکارەکانیان.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٤/٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی لە میانەی دەستبەکاربوونی دوو فیرقەی پیادەی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێستا گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەسەر رێگەیەکی راستن و گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتن، ئامادەییشی دەربڕی بۆ ھەموو لێکتێگەیشتنێک لەسەر بنەمای دەستوری عێراق. 

ھاوکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، "ئێستا ئێمە بەشێکی سەرەکین لە عێراق و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەکەین."

ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتوون بە رێککەوتن و ئەمڕۆش رێککەوتنەکە لە بەغداد ئیمزا دەکرێت.

نزیکەی دوو ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق، بەڵام بڕیاروایە دوای ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتنەی ھەرێم و بەغداد، ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مەراسیمێکدا دەستبەکاربوونی ھەردوو فیرقەی یەک و دووی پیادەی پێشمەرگە راگەیاندرا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش لەبارەی پێکھێنانی ئەو دوو فیرقەیەوە رایگەیاند، ھەریەکە لەو دوو فیرقەیە لە چوار لیوا و ھەزار و ٢٠٠ پێشمەرگە پێکھاتوون.

وتیشی، دوو لیوای ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناکۆکەکان پێکھێندراون، کە لە بودجەی عێراقدا پارەیان بۆ تەرخانکراوە و دوای پەسەندکردنی بودجە ئەوانیش دەستبەکار دەبن.

ھەروەھا لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەوڵ دەدەن بودجەیەکی سیادی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابنێن و بەردەوامیش دەبن لە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە بەغداد رێککەوتنی ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر پرسی ھەناردەکردنی نەوت و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ئیمزا کرا.

دواتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەوە رایگەیاند، دەبوو ھەردوولا بگەن بە رێککەوتن و رێککەوتنەکەش لە بەرژەوەندی ھەرێم و بەغدادایە، وتیشی، ئەو رێککەوتنە گوزارشت لە خواستی ھەردوولا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان.

ھەروەھا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وتی، حکومەتی ھەرێم ھەر لەسەرەتاوە نیازی رێککەوتنی ھەبووە و ئەو رێککەوتنەشیان کردووە، بەبێ دەستبەرداربوون لە مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و رێککەوتنەکە کاتییە و دەبێتە بنەما بۆ یاسای نەوت و غاز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری ھەولێر، لە دوو کۆبوونەوەی جیادا رزگار عەلی ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی سێی ھەولێر و ژمارەیەک لە  ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەگەڵ ئۆرگان و ڕێکخراوەکانی سنوری مەڵبەندی سێی ھەولێر، دواتر لەگەڵ بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان کۆبوونەوە .

‎لە کۆبونەوەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر ھەنگاوەکانی پێداچونەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆڕگانەکان و ناوەند و ڕێکخراوەکان بە مەبەستی تۆکمە کردنەوەی  ڕێکخستنەکان و باشتر کردنی کاری حزبی و ڕێکخراوەیی و خزمەت کردن بە چین و توێژە جیاجیکان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی. 

دواتر لە کۆبوونەوی دووەم لەگەڵ تیمی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان، جەختیان لە سیاسەتی یەکێتی کردەوە کەخزمەتکردنە بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دابینکردنی ژیانێکی شایسەو خۆشگوزەران بۆ ھاووڵاتیان .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتەکە، یەکەم و دووەم و سێیەمی زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان کە دانەمەزراون، لە تەواوی کرێی خوێندنی ساڵانە بەڕێژەی (١٠٠٪) دەبەخشرێن ئەگەر ھاتوو لە خوێندنی ماستەر لە زانکۆ حکومییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەرگیران.

بەپێی بڕیارێکی دیکە، ھەروەھا کەسوکاری پلە یەکەمی شەھیدان و ئەنفالکراونی ھەرێمی کوردستان لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمی باڵا لە زانکۆ حکومیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)، کورسی خوێندنیان لە دەرەوەی پلان بۆ تەرخان بکرێت بە مەرجی دەرچوون لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی، ھەروەھا لەکاتی دەرچون و وەرگیرانیان لە خوێندن، مۆڵەتی خوێندنیان لە دەرەوەی پلانی پەسەندکراو پێ دەدرێت و ناچنە کێبڕکێی پلانی مۆڵەتی خوێندنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شنۆ شەھید ئەشقی ئەندامی لێژنەی دەسپاکی بڵاویکردەوە، لەکابینەی پێشووی حکومەتی ھەرێم بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری بەناوی پڕۆژەی( پارکی ئاکرێ) لەشارۆچکەی ئاکرێ دانرا کە حەوت حەوت ملیار دیناری بۆ خەرج کرا، بەڵام دەرئەنجام باخچەیەکی بچووکی بە بەھای کەمتر لە دوو ملیار دروست کرا و پێنج ملیار دینار دیارنەما.

ئەماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە لێژنەی دەستپاکی بەدواداچوون دەکرێت بۆ ھۆکاری دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیە و گۆڕینی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی ھەرێم بۆ باخچەیەکی بچووک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز بەشداری دەکات، لە باکووری کوردستانیش ھاوپەیمانیی لەگەڵ ژمارەیەک پارتی کوردی کردووە.

ھاوپەیمانێتییەکەی ھەدەپە و پارتە کوردییەکان، لەژێر ناوی ھاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کورد دەبێت و بەشداری ھەڵبژاردنەکان لە باکووری کوردستان دەکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاد جەبار، لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی چوارشەممە ھەردوو دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی سەبارەت بە ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ھاوتەریب بەیەکەوە کۆدەبنەوە. 

راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەکانی پێشوودا لێکتێگەیشتن ھەبووە لەسەر پرسەکانی، چوار بازنەیی، پشت بەستن بە بایۆمەتری عێراق بەھەموو پێداویستییەکانییەوە لەگەڵ ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەشکرد، خاڵی جیاوازیان ھەیە و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٤١ کەس لە سەرانسەری ئێران لەسێدارەدراون، کە لانی کەم ٤٨ ھاووڵاتییان کورد بوون و لە گرتووخانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان لەسێدارەدراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماری لەسێدارەدان لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ھەمان ماوە لە ساڵی رابردوو ٢٧٠% زیادی کردووە، کە لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ١٣ بەندکراوی کورد لەسێدارەدراو بوون.
بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی ھەنگاو، ١٩ کەس لە پارێزگای ورمێ و ٨ کەس لە کرماشان و ٣ کەس لە سنە و ٢ کەس لە ئیلام لەسێدارەدراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزراەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە بەردەوامە، بەمەبەستی بە نیشتمانیکردنی پێشمەرگە، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تاکەکان و خۆبەخشەکان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێکھاتووە.

راشیگەیاند، ھەریەک لە لیواکانی ١٧، ١٨،١٩، ٢١، ٢٢_ی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ رێکارە سەربازییەکانیان تەواوبووە و بۆ سەر میلاکی وەزارەت گواستراونەتەوە، ھەروەھا بۆ لیوای ٢٠یش، چاوەڕێی بودجە دەکرێت لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ دەستبەکاربوون کە ئەو لیوایەش جیا بکرێتەوە وەکو لیوایەکی ھاوبەش.

ھاوکات ھەریەک لە لیواکانی (٢٣ و ٢٤ و ٢٦ و ٢٨)ی پیادەی ھێزی پێشمەرگە، رێکارە سەربازییەکانیان تەواوبووە بۆ گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی وەزارەت و بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە و لیوای ٢٧یش ٧٠٪_ی کارەکانی تەواو بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە ئاماژەی بۆ ئەو بڕیارانە کردووە کە لە وەزارەتی دارایی جێبەجێکراون و بەپێی یاسا رەسمی گومرگی لەو کاڵا زیان بەخشانە وەرگیراوە کە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەکرێن بۆ پاڵپشتی سندوقەکەش تەرخانکراوە.

ھاوکات بڕیاردرا، لیستی ئەو کارگە و شوێن و پاڵاوگانەی کاریگەریان لە سەر پیسبوونی ژینگە و کەرتی تەندروستی ھەیە، لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دەستەی وەبەرھێنانەوە بدرێتە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی، تا ڕێکاری پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

وەزیری دارایی جەختی لەوەشکردووەتەوە، ھەموو ڕێگایەکی یاسایی و گونجاو دەگرنەبەر بۆ زیادکردنی سەرچاوەی داھات بۆ سندوقەکە، لە داھاتووشدا کۆبوونەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکەن تا بتوانن زۆرترین سەرچاوەی داھات بۆ سندوقەکە دەستەبەر بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاند، پێش دەستپێکی وەرزی وەرگرتنی گەنم لەلایەن سایلۆکانەوە، حکومەت بڕی ٥٠٠ ملیار دیناری خستوەتەسەر ھەژماری بانکی وەزارەتی بازرگانی، بۆیەش لەئێستادا سایلۆکان لە سەرانسەری وڵاتدا ئامادەن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و راستەوخۆ خەرجکردنی پارەکانیان.

ساڵی رابردو ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە عێراق  وھەرێمی کوردستان گەیشتە ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار تەن کە ٤٠%ـی پێداویستی وڵات بوو بۆ گەنم، بەوھۆیەش حکومەتی عێراق ناچاربوو بۆ دابینکردنی بەشەئاردی مانگانەی ھاوڵاتیان لە ئوسترالیا، کەنەدا و ئەمریکا گەنم ھاوردە بکات.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم بگاتە نزیکەی ٤ ملیۆن تۆن، حکومەتیش بڕیاریداوە سەرجەم ئەو گەنمە بە پلەی یەک و ھەر تۆنێکیش بە ٨٥٠ ھەزار دینار وەربگرێت، جگەلەوەش سەرجەم دەروازەکان بەڕوی ھێنانی گەنم دادەخرێن تاوەکو بەرھەمی ناوخۆیی بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلیى بۆ مانگی ئازار، به‌پێى نرخى گازوایل و كاتژمێره‌كانى كاركردن، دیاریکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگى رابردوو له‌نێوان حەوت هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ هەشت هەزار و ٧٥٠ دینار ده‌بێت.

بەڕێوبەرایەتیی کارەباى سلێمانى دەشڵێت، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كانیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكە، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕیاری دامەزراندنەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەداین کارمەندانی گرێبەست و وانەبێژان پلەکانیان بەفەرمی لە دامەزراندنەکەدا جێگیر بکرێت بەڵام پێمان وایە دۆسیەی دامەزراندنەکە گەندەڵی زۆری تێدا کراوە ناهاوسەنگیش لەنێوان پێکهاتەکان دی دەکرێت.

ئەوپرلەمانتارە داواش لەوەزیرە کوردەکانی حکومەتی عێراق دەکات، جەخت لەسەر راگرتنی هاوسەنگی بۆ شاری کەرکوک بکەن.

وتیشی داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ئێستاو داهاتوش، رەچاوی تایبەتمەندی کەرکوک بکات، بۆ هەر دامەزراندنێک کە لە کەرکوک دەکرێت بەپێی زانیارییان.

 دامەزراندنەکە زیاتر لە 17 هەزار وانەبێژ و گرێبەست دەگرێتەوە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە 10 هەزاریان لە پێکهاتەی عەرەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ تاوەکو یەکی نیسان لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم گۆرانکاریی بەسەردا ھاتووە و کەمترین رێژەش لە پارێزگای ھەولێر بووە، بەشێوەیەک لە پارێزگای ھەولێر (١٩٦.٤) ملم، پارێزگای سلێمانی ( ٥٨٧.٧ )ملم، پارێزگای دھۆک (٣٠٣.١) ملم، پارێزگای کەرکوک (٢١٧.٥) ملم و پارێزگای ھەڵەبجەش (٤١٦.٥) ملم بووە.

جیاوازی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو تاوەکو یەکی نیسان، لە پارێزگای ھەولێر (٣٦.٨) ملم، لە پارێزگای سلێمانی (٢١٠) ملم، لە دھۆک (١٢٦.٨) ملم، لە کەرکوک (١١٣.١) ملم، و لە پارێزگای ھەڵەبجەش (٤٢.٣) ملم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم کۆی گشتی بڕی بارانبارینی ساڵی رابردووی لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو لە  پارێزگای ھەولێر (٣٠٣.١) ملم، لە سلێمانی (٤٣٤.٦) ملم، لە دھۆک (٢٤٩.٣) ملم، لە کەرکوک (١٢٢.٩) ملم و لە پارێزگای ھەڵەبجەش (٤١٠.٣) ملم باران باریوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...480481482483484...955