کوردستانکوردستان

دەقی پرسەنامەکە...

تێکۆشەری دێرین کاک عەلی شامار 
کەس و کار و خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
ھەڤاڵ موقەدەم رێبوار عەلی شامار

ھەواڵی کۆچی دوایی  کاک کاروان عەلی شامار کە بەرەبەیانی ئیمڕۆ بە روداوی ئۆتۆمبیل گیانی لە دەستدا، لە ناخی دڵمانەوە خەمباری کردین و پەژارەیەکی گەورەی بۆ ھاورێ و کەس و کاری بەجێھێشت.

بۆ ئەم  کۆستە خەمناکە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و ھاورێیانی دەکەین، داواکارین لە یەزدانی مەزن سەبوری و ئارامی ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەر کاک عەلی شامار


بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار)

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، نیگەران و دڵگران بووم.  

کۆچکردوو لەخێزانێکی نیشتمانپەروەر و جوامێری کوردایەتی و قوربانیدەر بوو بۆ شۆڕش و خەبات لەخانەقین و گەرمەسێر، و کوڕی دوو قارەمانی گەلەکەمان؛ (دایکی شەھیدان) خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) ژنە پێشمەرگە و رێکخستنی نھێنی و کاک عەلی شاماری تێکۆشەری دێرین بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی ھەموومانە. 

بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. 

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

کاک عەلی شامار، ھەڤاڵی دێرین و تێکۆشەری کوردستان
خانەوادەی سەرکردەی کۆچکردوو وەسفیە بەنی وەیس
ھەڤاڵ رێبوار عەلی شامار 

کۆچی دوایی کاک کاروان عەلی شامار لە دڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو گەلەکەمان.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێز ھەڤاڵی تێکۆشەرو نیشتمان پەروەر کاک عەلی شامار

بەڕێزان ھاوژین و خانەوادەی کۆچکردوو (کاروان عەلی شامار) ھەواڵی کۆچی دوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، دڵتەنگ ونیگەرانی کردین.

مامۆستا کاروان لەخێزانێکی نیشتمانپەروەرو جوامێری ئەم کوردستانەیە. لە پێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان قوربانی زۆریان داوەو لە شۆرشی نوێشدا ئەم خێزانە کورد پەروەرە رۆڵیان لە بەتینی کڵبەو بڵێسەی ئاگری شۆرشداوە؛ کۆچکردوو کوڕی ھەردوو قارەمانی گەل و شۆڕشی نوێ خاتوو (وەسفیەی بەنی وەیس) کە بەدایکی شەھیدان نێوزەندکراوەو  کاک عەلی شاماری کە وەک سیمبولی خەبات و تێکۆشان دەناسرێنرێت.

کۆچی دوای  مامۆستا کاروان؛ خەم و پەژارەی لەدڵی ھەمووان دروستکرد. 

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان لەخێزان و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە و انا الیە راجعون


باڵێۆز د. محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، سبەینێ ٦ی ئاب تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەکات و رۆژی دوو شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ کۆتایدێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ھەمان ڕێکارەکانی خولی یەکەم لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی دەگیرێتەبەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پێشەوا ھەورامانی بە دەنگی ئەمریکای وتووە، ئەوەی لەسەرشانیان بووە لە بابەتی داھاتی ناوخۆ و نەوت و پێدانی ھەموو وردەکاریی و بەرچاو روونییەک کردوویانە، ھەموو داواکارییەکی حکومەتی عێراقییان جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بە ناردنی مووچەی ھەرێم بە کەموکورتی ستەم لە مووچەخۆرانی ھەرێم دەکات.

وتیشی، حکومەتی ھەرێم دەبێت چیتر بکات بۆ ئەوەی بەغداد مووچە بنێرێت و ھیوادارن چیتر حکومەتی عێراق ئەو بابەتە نەکاتە کارتێکی سیاسی و فشارێک بۆ برسیکردنی خەڵکی ھەرێم.

حکومەتی ھەرێم دەڵێت، بۆ دابینکردنی مووچە پێویستیان بە زیاتر لە ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەتی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا ٥٩٨ ملیار دیناری وەک بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانەکرد، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی بەشێک لە مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە کە تا ١٤ی مانگ بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێرڤن ھێکس دوای ساڵێک کارکردن وەک کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم، لە سلێمانییەوە  پەیامی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەوڵە دیبلۆماسی و ھاوکارییە تەکنیکییەکانی ئەمریکا ھاوکاربوون بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێم بتوانێت سەدان ھەزار دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

وتیشی، کونسوڵخانەکەیان ھاوبەشی حکومەتی ھەرێمی کردووە لە دامەزراندنی سیستمی بایۆمەتری مووچە کە بووە ھۆی نەھێشتنی ٥٠ ھەزار فەرمانبەری بندیوار و ١٢٤ ھەزار دوو مووچەی.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێم دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی پابەند دەبێت بە دابینکردنی پێداویستی و راھێنان و پاڵپشتی لۆجستی بۆ پێشمەرگە، لەوانەش ناوەندێکی لۆجستی لە سلێمانی و دامەزراندنی دوو بارەگای سەرەکی بۆ دوو فەرماندەکە لەژێر چاودێری وەزارەتی پێشمەرگە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەریتانیا بەردەوام داوایکردووە ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێت.

کونسوڵی گشتی بەریتانیا ھانی ھەموو لایەنەکان دەدات، کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دڵنیابن لەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، ھەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بۆ تێکەڵبوون لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکارھێنانی مافی دەنگدانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەر لەکاتی خۆیدا، پێویستە بۆ ھەموو پڕۆسەیەکی دیموکراسی تەندروست.

ھاوکات، رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێم سەرەڕای پێشوازیکردن لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، بەریتانیا بەردەوام داوایکردووە ھەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و گشتگیر بەبێ دواکەوتنی زیاتر ئەنجام بدرێت، ھەروەھا ھانی ھەموو لایەنەکان دەدات کە بەشێوەیەکی بنیاتنەر بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و دڵنیابن لەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

دەشڵێت، ھەڵبژاردن دەرفەتێکی گرنگە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم بۆ تێکەڵبوون لە پرۆسەی دیموکراسی و بەرجەستەکردن و بەکارھێنانی مافی دەنگدانیان.
رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی ھەرێم، ٢٥ی شوباتی ساڵی داھاتووی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا لە سنووەی پارێزگای سلێمانی چەند رووداوێکی دڵتەزێنی ھاتوچۆ روویانداوە و ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە، بەشێوەیەک تەنھا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەند رووداوێکی ھاتووچۆ روویانداوە و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکانی ھاتووچۆ پابەندنەبوونی شۆفێرانە بە رێنمایی و یاساکانی ھاتووچۆ، لەوانە تیژڕەوی و خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان.

وتەبێژی ھاتوچۆی سلێمانی وتیشی، ئەگەر پلانەکانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی ھاتوچۆ جێبەجێنەکرێن، کە لە رێنمایی و یاساکان و توندوتۆڵی ئۆتۆمبێلەکان پێکھاتوون، ئەوا رووداوەکانی ھاتووچۆ زیاتر دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی رووبەروبوونەوەی مادەی ھۆشبەری عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی رووبەروبوبونەوەی مادەی ھۆشبەری ھەولێر، ھەڵمەتێکی سەرکەوتوویان بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە مەترسیدارترین بازرگانانی مادەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای دھۆک ئەنجامدا، دەستیشیان گرت بەسەر برێکی زۆر لە مادەی ھۆشبەردا.

بەپێی زانیای میدیاکانی عێراق، بە چاودێری دادگای یەکی لێکۆڵینەوەی کەرخ، ھەڵمەتەکە کراوە و ژمارەیەک بازرگانی مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون و لە شوێنی ھەڵمەتەکەشدا دەستگیراوە بەسەر زیاتر ٢٣٦ کیلۆگرام لە حەبی ھۆشبەر لە جۆری کاپتاگۆن و نزیکەی ٣٦ کیلۆ لە ماددەی ئەفیون.

ناوەندی میدیایی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردوەتەوە، کە تۆمەبارەکان راگیراون و دادگای تاوانی کەرخ کە تایبەتە بە دۆسیەی رووبەربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دۆسیەکە یەکلایی دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ٣ـی ئاب لە گەڕەکی کەرامەی شاری کەرکووک تۆمەتبارێک بە چەک ھێرشیکردە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی گولـلـەی لێکردن و  بەھۆیەوە ھاوسەر و خەسوو و خەزوورەکەی کوشت، بۆیان دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە ھاتووەتە شاری ھەولێر.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر، تواندرا تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت و بەھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بازگەکان دەستگیربکرێت، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەش، رێکارە یاساییەکان گیراوەتەبەر.

ھاوکات لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لەرێگەی ھەماھەنگی زانیاری نێوان پۆلیسی کەرکوک و دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی ھەرێمەوە بووە.

وتیشی، تۆمەتبارەکە لە سنوری ھەولێر دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەژێر دەستی ھێزە ئەمنیەکانی ھەرێمدایە و لەچەند رۆژی داھاتووشدا بەڕەسمی رادەستی پۆلیسی کەرکوک دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

لە نۆیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی خوشک و برا ئێزیدییەکانمان لەلایەن  تیرۆریستانی داعشەوە، یادی تاڵی ھەموو قوربانیانی ئەو تاوانە گەورەیە بەرز و پیرۆز رادەگڕین. 

ئێزدییەکان لەپێشتریش رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە جینۆساید کردنیان بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بوو، بەڵام ئەوەی جێگای ھیوایە، ئەمجارەیان بە تەنھا نەمانەوە، بەڵکو ھەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی ھاوسۆز و پشتیوانیان بوون. 

یادی نۆ ساڵەی ئەم تاوانە گەورەیە جیاوازتریش بوو چونکە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەیان وەک جینۆساید ناساندوە، ئەمەش ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی ئێزدییەکان لە داھاتوودا. سوپاسی حکومەتی بەریتانیا و ھەموو ئەو وڵاتانەش دەکەم کە ئەم ھەنگاوە پێویست و گرنگەیان ناوە. 

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، نۆ ساڵ لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش ھێرشێکی دڕندانەیان کردە سەر شنگال و دەورووبەری و بەوھۆیەوە، ھەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەو دەڤەرە، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن و ئاوارە کران.

دەشڵێت، دەستخۆشی لە ھەموو ئەو وڵاتانە دەکەن، کە تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە دژی کوردی ئێزیدی بە رەسمی بە جێنۆساید ناساندووە، ھیوادارن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ھاوکار و یارمەتیدەریان بێت لە کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی خوشک و برا ئێزیدییەکانیان .

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ بەسەر کارەساتەکەدا، کەچی ھێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ داخوازییە رەواکانی ئێزیدییەکانمان دووپاتدەکەنەوە و پێویستە کۆتایی بە دۆخی نائاسایی شنگال بھێنرێت، ھەروەھا جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال دەکەنەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، پشوو نادەن و ویژدان و دەروونیان ئارام نابێت، تا ئەو کاتەی تاوانبارانی جینۆسایدی ئێزدییەکان دادگایی دەکرێن و رفێندراوەکان دەگەڕێنەوە و مافەکان وەردەگیرێتەوە. 

وتیشی، لە نۆیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، ھەوڵەکان بۆ گەڕان بە دوای چارەنووسی بێسەروشوێنببووەکان چڕدەکەنەوە.

لە سێی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش دەستیان بەسەر قەزای شنگال و گوند و کۆمەڵگاکانی دەوروبەریدا گرت، هەزاران کوردی ئێزدیی قەزاکە بەرەو چیای شنگال هەڵاتن و بەهۆی بەرزیی پلەی گەرما و کەمیی ئاو و خۆراکەوە چەندین هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا.

لە هەڵمەتێکی رەشەکوژیشدا، تیرۆریستانی داعش نزیکەی 5000 هەزار کوڕ و پیاوی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کرد و زیاتر لە شەش هەزار کچ و ژنیشیان رفاند، کە بەپێی بەدواداچوونەکان، هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەعات ٩:٣٠ی ئەمڕۆ  ٥٩٨ ملیار دینار لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق رادەستی وەزارەتی دارایی کراو رەوانەی بانکەکان کرا، ھەر ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و خشتەی سەرجەم وەزارەتەکانیش رادەگەیەنرێت و ئەو کورتھێنانەشی دروستبووە لە داھاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە. 

وەزارەتی دارایی روونیکردەوە، حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق بەھیچ جۆرێک پابەندنەبوون بە رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد و جێبەجێکردنی یاسای بودجە. 

راشیگەیاند، ھەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە زیاتر لە ٩٤٠ ملیار دینارە تەنھا بۆ مووچە، ئەوە جگە لە خەرجی بەکاردبردن و دامودەزگاکان و بودجەی وەبەرھێنان و تێچووی بەرھەمھێنانی کارەبا. ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستانیش بەپێی یاسای بودجە مانگانە زیاتر لە یەک ترلیۆن ٣٧٤ ملیار دینارە، تەنھا بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشیان و پێشمەرگە مانگانە ٩٠٦ ملیار دینار لە یاساکە تەرخانکراوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستبوو وەزارەتی دارایی عێراق یەک ترلیۆن و ١٧٤ ملیار دینار بۆ ھەرێم رەوانە بکات، بەڵام ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە پێچەوانەی یاسای بودجە و ھەموو ئەو رێکەوتنانەیە کە لەنێوان ھەردوولا ئەنجامدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...478479480481482...997