میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، بەیانیی ئەمڕۆ سوپای تورکیا بە چەکی قوورس دوو گوندیان لە سنووری ناحیەی شێراوا لە سنووری عەفرین بۆردومان کردووە و تائێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراون.

رۆژی یەکشەممەش خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لەبارەی بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیاوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بێدەنگی ھاوپەیمانان ھۆکارە بۆ بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان.