سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بڕیاردەدات
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیار لەبارەی ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم بدرێت و ٩٠٧ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێم بکات، کە بەپێی رێککەوتنی ھەردوولا دەبێت بەغداد مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچە رەوانە بکات.
ھاوکات بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمشەو شاندێکی باڵای تەکنیکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شایستە داراییەکانی ھەرێم.