بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی ھەڤاڵ تۆفیق کانی وەتمانی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (تۆفیق کانی وەتمانی)ـمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای وەفاداری و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەدەستدانی ھەڤاڵ تۆفیق کانی وەتمانی کە پێشمەرگەیەکی ئازا و شۆڕشگێڕێکی بەئەمەکی کوردستان بوو، جێگەی دڵتەنگی و نیگەرانیی قووڵی ئێمەیە.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان