بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەمشەو وەفدێکی باڵای تەکنیکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شایستە داراییەکانی ھەرێم.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، پێدەچێت سبەینێ بەغداد ٩٠٧ ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی ھەرێم بکات کە بەپێی رێککەوتنی ھەردوولا دەبێت بەغداد مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ مووچە رەوانەی ھەرێم بکات.