دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی .... 

لە یادی ئەنفالکردنی بارزانیەکاندا، یاد و بیرەوەری ئەنفالکراوانی بارازانی و ھەموو قوربانییانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد بەرز و پیرۆز رادەگرین. 

پێویستە بۆنەکانی یادکردنەوەی شەھیدان و قوربانییانی ئەنفال چ لە ئێستا و چ لە داھاتوودا بکرێنە بۆنە و دەرفەتێک بۆ زیندووکردنەوە و بەھێزترکردنی ھەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگا و داھاتووی وڵاتەکەمان لەناو لایەنە سیاسییەکاندا، تا سەرباری ھەموو جیاوازییە سیاسییەکان، پێکەوە ھەوڵ بدەن بۆ دابینکردنی داھاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان و رێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی نەھامەتییەکان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران