دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی :

‏‎یادی عاشورا، یادی پڕئازاری شەھیدبوونی ئیمام حوسەین (سەلامی خوای لەسەربێت) بەبیرھێنانەوەی حەق و بەرزڕاگرتنی بەھا پیرۆزەکانی یەکسانی، دادپەروەری، راستی و لێبوردەییە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی زوڵم، زۆرداری، پاراستی برایەتی و یەکڕیزیی گەل.

‏‎ئەم رۆژی ماتەمە سەرەڕای پەندوەرگرتن، دەبێت ھاندەربێت بۆ ھەموو گەلانی عیراق کە برایەتی و پێکەوەییمان بپارێزین و ھەوڵەکانمان یەکبخەین بۆ سەرخستنی چاکسازی، خزمەتکردنی گەلەکەمان و کاربکەین بۆ چاکەخوازی و بەخشندەیی.

‏‎یادەوەریی ئیمام حوسەین بە رێز و شکۆوە بەرزڕادەگرین و لەخوای گەورە داواکارین ھاندەرمان بێت بۆ یەکێتی، تەبایی و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکاندا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان