کوردستانکوردستان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری بەرێزیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە د. فوئاد مەعسوم، سوپاس و پێزانیی خۆی و خانەوادە بەرێزەکەیانی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و پەیوەندی و ھاوبەشی لە خەمیاندا،دەربڕی.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی هاوخەمییەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...

‎بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە خالید گەرمیانی

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵا زەنگەنە، کەسایەتیی دیاری گەرمیان و خاڵی شەھید خالید گەرمیانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی تێکۆشەر و خزمانی زەنگەنە دەکەین کە نموونی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە"رایگەیاند، لە چالاکییەکدا لە چیای جودی لە باکوری کوردستان ٣١ سەربازی تورکیا کوژران، ٧ سەربازیش برینداربوون.

راشیگەیاندوە، سوپای تورکیا ھەوڵی زۆریداوە بە ھانای سەربازەکانەوە بچێت، بەڵام بەھۆی رووبەڕووبونەوەی گەریلاکانەوە نەیانتوانیوە ھێز رەوانەی ناوچەکە بکەن و بەھانای سەربازەکانیانەوە بڕۆن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواکانی موڵکداریی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دەستەی داواکانی موڵکداری، جارێکی دیکە بڕی دوو ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکات، کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.

وتیشی، ئەو بڕە پارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە داواکارییان پێشکەشی دەستەکەیان کردووە، لە لێژنەی دادوەری پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لە پڕۆسەی ئەمجارەدا ٦٠٦ کەس سودمەند دەبن.

جەختی لەوەشکردەوە، پێشتریش خەرجکردنی بڕە پارە بۆ زیانلێکەوتوان ھەبووە، پڕۆسەکەش بەردەوامیش دەبێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردساتی راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامی دەبێت، بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ساڵانەوە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ و ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و ھەفتەی داھاتوو ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان تۆمارکراون، کە لە خانەقین ٥١ پلە و لە کەلار و مەیدان ٤٩ پلە و پارێزگای کەرکوکیش ٤٩ پلە تۆمارکراون، لە رۆژانی داھاتووش ھەر بەبەرزی دەمێننەوە.

ئاشکراشیکرد، حەڵەتێکی سروشتی و ئاساییە لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، چونکە مانگی ئاب یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی نیوە گۆی باکور.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

ھەڤاڵ ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (خەیری بابە شێخ) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە رۆڵێکی بەرچاوتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا گێڕاوە.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لیواکانی ٢٦، ٢٨، ٣٠ـی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی (٧٠) خراونەتەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە و لە رۆژی دەرچوونی فەرمانی گواسنتەوەیان، فەرمانەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی ھەرێم و بەردەوام لەلایەن سەرۆکایەتیەکانی ھەرێم و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەسەر دەکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەم قۆناغەدا چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە گرنگترینە و دواخستنیشی مەترسیدارە بۆ ھەرێم، ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگەش وەک خۆی بمێنێتەوە و ھێزێکی پیشەیی نیشتمانی بەدوور لە دەستێوەران دروستنەکەین، ھەردەم مەترسی ھەیە بگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نوسراوێکدا کە ئیمزای ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێمی لەسەرە و رۆژی ٩ـی ئاب دەرچووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە تیایدا ئاماژەی بەوەکراوە، ھەرکاتێک مامۆستایەکی وانەبێژی دانەمەزراو، وانەی پێویستی نابێت بۆ ئەوەی لە خوێندنگاکەیدا بیڵێتەوە، نابێت خوێندنگاکەی پێیان بڵێت کە کاریان تەواوبووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو مامۆستایانەی کە وانەی پێویستییان نییە دەبێت خوێندنگاکە نوسراوێک بۆ پەروەردەی قەزاکەی بکات و تیایدا وردەکاری بڕوانامە و ساڵانی خزمەتی مامۆستاکە بخاتەڕو، تا  پەروەردەی قەزاکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لە خوێندنگاکانی دیکە سود لە بوونی ئەو مامۆستایە وەربگرن.

وەزیری پەروەردە دەشڵێت، بەھۆی دەستبەکاربوونی ژمارەیەک مامۆستا وەک سەرپەرشتیار و بوونی ژمارەیەکی بەرچاو مامۆستا کە مۆڵەتی دایکایەتی و بێ موچەیان کردووە، پێویستیان بە مامۆستایانی وانەبێژ ھەیە و تا ٤ی مانگی داھاتووش سەرجەمیان شوێنەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیردیان جەعفەر، بەڕێوەبەری نوسینگەی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دھۆک رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، ٨٠٠ خێزانی ئاوارەی ئێزدی کە لە چوار ھەزار کەس پێکدێن، گەڕاونەتەوە شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری. 

پێشتریش "ئیڤان فایەق" وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاندبوو، ١٠٠ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی پارێزگای دھۆکەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە شنگال.

بە وتەی "ئیڤان فایەق"، گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتی عێراقدایە بۆ کۆتاییھێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی. 

بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٦٦٤ ھەزار ئاوارە لە ھەرێمی کوردستان دەژین، ٤٩٠ ھەزاریان لە دەرەوەی کەمپەکان و زیاتر لە ١٧٤ ھەزاریان لە ٢٥ کەمپدان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای دانەغاز لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا قازانجی کۆمپانیاکەیان بەڕێژەی ٢٥% کەمیکردووە و بۆ ٨٣ ملیۆن دۆلار دابەزیووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو١١١ ملیۆن دۆلار بووە، پاشەکشەش لە دەرئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت و ئەو داکشاندنە زیادەیە بووە کە لە فرۆشتنی غازی ھەرێم کردوویانە، بەجۆرێک کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە فرۆشتنی غازی کۆندێنسەیت بە لایەنە ناحکومییەکان لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی دیکەی نەوت کە لە ھەرێم کاردەکەن بەرھەمھێنانی نەوتیان راگرتووە.

راشیگەیاندووە، ئاستی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکە لە ھەرێم بەرێژەی ٦% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٦ ھەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوت، پێشبینیشدەکات لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ پڕۆژەی کۆرمۆر ٢٥٠ تەواو ببێت کە بە تەوابوونیشی ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بۆ تێکڕای بەرھەمی وێستگەکە زیاد بکات و بگاتە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا.

کۆمپانیای دانەغاز ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم دواییانەدا کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ١٠١ ملیۆن دۆلاری شایستە داراییەکانی لە حکومەتی ھەرێم وەرگرتووە، ھەروەھا گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم کراوە بۆ پاکتاوکردنی سەرجەم شایستە داراییە نەدراوەکان لە زووترین کاتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان و لێکتێگەیشتنی نێوان ھەموو لایەنەکان کرایەوە بەشێوەیەک یەکڕیزیی نێوماڵی کورد پارێزراوبێت و ھەمووان لەپێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا ھەنگاوبنێن.

‏‎لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دابینکردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم و پاراستنی مافی مووچەخۆران جەختیلێکرایەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە مافەکانی ھەرێم پارێزراوبێت.

‏‎دۆخی ئەمنیی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و بڕیاردرا ھەنگاوی جدی و کردەیی بە ئاڕاستەی زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا بنرێت و پارێزگاریی لە سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی بکرێت.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆتاییھێنان بەو کێشانەی دروستکراون دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و کاری پێکەوەیی لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکاندا رێگە راستەکەی سیاسەتە و ھیوادارم پێکەوە دوور لە چەسپاندنی ئیرادە و سڕینەوەی یەکتر خەبات بۆ خاک و خەڵکەکەمان بکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی کارکردن بوو لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیک باخی بەختیاری، شەقامەکە بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و ھاتن بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کردنەوەی شەقامەکە دەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە پێکھاتووە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان، لەگەڵ بەشێک لە شەقامی ھەواری زانکۆ و شەقامی قلیاسان.

پڕۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای دەروازەی گەرمیان و لەژێر سەرپەرشتیاری ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی: 

بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود
سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بە بۆنەی یادی چل و حەوت ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم یادەدا ڕێز دەگرین لە خەبات و قوربانیدانی پارتەکەتان و بە تایبەتیش رۆڵی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە سەردەمی رژێمی بەعس بەرز دەنرخێنین. 

بۆ ئەم قۆناغەش جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی تەبایی و پێکەوەکارکردنی سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستان لەپێناو داکۆکیکردن و دابینکردنی مافە دەستورییەکانی گەلەکەمان و لەم چوارچێوەیەشدا ھەماھەنگی و پێکەوەکارکردنی زیاتر لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە پێویست دەزانین.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ:

برای بەڕێزم کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی چل و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەتان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم، دەخوازم ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.

پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان رۆڵێکی دیارو کارای ھەبووە، لە خەباتی شاخ و شار خەباتی کردووە لەپێناو میللەتەکەمان، ھێزێکی کاریگەرەو خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە.

وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لێتان ئومێد دەکەم ئەم یادە بکەینە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و ھەمووان ھەوڵ بدەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە میللەتەکەمان.


کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ کەمدەرامەت و  کرێنشینان رادەگەیەنێت.

ھاوکات، مەریوان حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری ئاوەدانکردنەوە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاودەکاتەوە بۆ نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان کە لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دروستکراون، وتیشی، ئەو فۆڕمە بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبووانە رادەگەیەنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەھێزترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کاری ھاوبەش لەنێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...476477478479480...997