کوردستانکوردستان

لە فەرمانێکی کارگێڕیدا، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، بە ھۆی نوێ نەکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنەوە پەخشی ژمارەیەک کەناڵ ڕادەگرێت.

لە فەرمانەکەدا، کە بە ژمارە ١١٢ی ڕۆژی ١٦/١/٢٠٢٣ دەرچووە ھاتووە، پاڵپشت بە ماددەی سێیەم لە بڕگەی یەکەم، خاڵی پێنجەم لە ڕێنمایی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە "ڕێنمایی ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە ھەرێمی کوردستان"، لە بەر ئەوەی ئەو کەناڵانەی ناویان لە خوارەوە ھاتووە، مۆڵەتیان نوێ نەکردووەتەوە، بڕیارمان دا بە: "ڕاگرتنی پەخشی ئاسایی تاوەکو مۆڵەتەکانیان نوێ دەکەنەوە"‌.

لیستی ناوی کەناڵەکان:
١- نیگا
٢- نیگای منداڵان
٣- نیگا فیلم
٤- بیابان
٥- بیابان فیلم
٦- بیابان سپۆرت
٧- بیابان میوزیک
٨- نێڤەر
٩- ئاسۆ سپۆرت
١٠- ئای مۆڤیس
١١- جیھان
١٢- منارە
١٣- خێزان
١٤- دیموکراسی 
١٥- بێست
١٦- ئاسمان
١٧- ئیفێکت
١٨- جودی
١٩- لاو
٢٠- ماکس 
٢١- سرووشت
٢٢- کوردین
٢٣- یەکگرتوو
٢٤- بینین
٢٥- بەیبی پاندا
٢٦- کازێوە
٢٧- ئازادی
٢٨- ئازادی سپۆرت
٢٩- ژیار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیان لە وەفدێکی ڕاوێژکارانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێڵ سانبۆرن لێپرسراوی ئۆفیسی ھەماھەنگی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان کرد. 

لە کۆبونەوەیەکدا باس لە ھەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی پرۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی بەرنامە و بڕگەکانی ئەو پرۆسەیە کرایەوە، ھاوکات گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی فیرقەکان و ئامادەکارییەکان بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی وەزارەت لەوبارەیەوە کرا. لە تەوەرێکی تردا تاوتوێی  یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرا و جەخت لە جێبەجێکردنی بڕگە و ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە کرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ساڵی رابردوودا ٤٦ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنورەکان گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٤ی تریش برینداربوون، کە ٢٠٩ حاڵەتیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی و ٣٥ حاڵەتیش بە رووداوی سروشتی وەک ھەڵدێران و خنکان و ھەرەسی بەفر.

بە پێی ئامارەکەی رێکخراوی ھەنگاو، زۆرترین قوربانی لە پارێزگای کرماشان بووە کە ١٦٢ حاڵەت بووە دواتریش پارێزگای سنە ١٠٨ حاڵەت و ورمێ ٢٠ حاڵەت.

ھەر لە ساڵی رابردوودا ١١ منداڵی کۆڵبەر کە تەمەنیان لەخوار ١٨ ساڵ بووە، بوونەتە قوربانی، بە جۆرێک ٤ منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان و دووانیشیان بەھۆی لێدان گیانیان لەدەستداوە و ٧ی تریش برینداربوون.

بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی قوربانیانی کۆڵبەر لەسەدا ٣٥ زیادیکردووە و لە ٧٥ حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٢٩٠ حاڵەت لە ساڵی ٢٠٢٢دا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەرمەکان سەعات ٥:٠٠ی ئێوارە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەھێنرێنەوە، یەکێکیان ناوی زانا قادرە و تەمەن ٤١ ساڵە، خەڵکی ناحیەی پیرەمەگروونە، ئەوی تریان ناوی  زریان محەمەدە و تەمەنی ٣٠ ساڵە دانیشتووی قەڵادزێیە.

ئەو دوو کەسە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی یەختێکەوە خنکان کە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێوەبوو،  لە کۆی ٩٠ کۆچبەر ٥٨ کۆچبەریان بێسەروشوێن بوون کە چواریان کورد بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند تیمەکانی سەربە وەزارەتەکەی لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای سلێمانی و دھۆک ئاگادارکردۆتەوە کە دەست بکەن بە دابەشکردنی بری ٩٩٠ ھەزار لیتر نەوت بەسەر ئاوارەکانی ئەو خێمانەدا. 

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راشیگەیاند، تا ئێستا بری "٦٣" ھەزار لیتر نەوت بەسەر ٦٣٠ خێزانی ئاوارە لە خێمەی " چەمشکۆ" لە قەزای زاخۆ دابەشکردوە ھەوروەھا بری " ٣٦" ھەزار لیتر بەسەر "٣٦٠" خێزانی ئاوارە لە خێمەی ئاشتی لە سلێمانی دابەشکراوە, کە بۆ ھەر خێزانێک بری ١٠٠ لتری پێدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت ھەندێ ناوچە نیمچە ھەور دەبێت ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

کەشناسیی ھەرێم پێشبینی ئەوەشی کردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرماش  کەمێک  بەرز دەبێتەوە  بە بەراوورد بە  تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ١٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٣  پلەی سیلیزی
دھۆک  : ١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ١٨ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ١٤پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران :١٣  پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧ پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  ١٥- ١- ٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی‎ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە : 

کۆچی دوایی (شادمان مەلا عەزیز سەحاف) ھونەرمەند و راگەیاندنکاری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیگەرانیکردین.
‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار، بنەماڵە و ھاوڕێ و ھاوکارانی دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەھۆی کۆچی دوایی هونەرمەند و ئەکتەری دیار ( شادمان مەلا عەزیز سەحاف) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، ھونەرمەندی کۆچکردوو ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد.

دەقی پرسەنامەکە: 

بەرێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند (شادمان مەلاعەزیز) 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند و ئەکتەری دیار (شادمان مەلاعەزیز)م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.

ھونەرمەندی کۆچکردوو شادمان مەلاعەزیز ئەکتەرێکی ناسراوی کورد بوو کە لەڕێی رۆڵبینینی لە چەندین بەرھەمی شانۆیی و دراما و فیلمدا خزمەتێکی بەرچاوی بەبواری ھونەری کوردی کرد، بۆ ھەمیشە گەلەکەمان رۆڵە سەنگینەکانی شادمان مەلاعەزیز لە یاد ناکات. 

خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەبەشداری سەدان کەس لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە و نوێنەری حزبەکوردستانییەکانی باکور و  چوارەم کۆنگرەی ھەدەپە لە ناوچەی یەنیشەھیر لە ئامەد بە دروشمی ئێمە چارەسەرین نەک شەڕ بەڕێوەچوو.

لە کۆنگرەکەدا داوایانکرد، ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ئازادی  عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، ھاوکات ئەبرۆ گونەی وتەبێژی ھەدەپە لە سێرت رایگەیاند، سەردەمی ئێستا سەردەمی فاشیزم نییە، ئاکەپە لە ھەموو لایەکەوە ھێرش دەکاتە سەر کورد لە باکور و رۆژھەڵاتی سوریا ، لە باشوریش بە ھەمان شێوە بۆردومانی ناوچەکان دەکات.

ھەروەھا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە ھەریەک لە گوڵستان ئاتاسۆی و زەییات جەیلان بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپەی ئامەد ھەڵبژێردران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی یەک ھەفتە ئاوی سەرجەم گەڕەکەکانی شاری کەرکوک دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە سەرچاوەکانی ئاوی کەرکوک تەواوی کەناڵەکانی ئاوەدێریی شارەکە خاوێن دەکاتەوە، ئەوەش ماوەی حەوت ڕۆژی پێویستە بۆ پاککردنەوەی یەکجارەکیی ئەو کەناڵانە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک روونیشیکردەوە، بڕانی ئاو گەڕەکەکانی دەرەوەی شاری کەرکوک ناگرێتەوە، بەتایبەت گەڕەکەکانی شۆراو و گورگەچاڵ و سێکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە....

بەداخەوە سەرەڕای بوونی دنیایەک کێشەو قەیران و قووڵبوونەوەی زیاتری ناکۆکییەکان، چاوەڕوان بووین بۆ یەک جار سەرۆکی حکومەت وەک سەرۆکی حکومەتی ھەرێم قسە بکات، چاوەڕوان بووین پەیامەکەی دەستپێشخەری بێت بۆ چاککردنی دۆخی ژیانی ھاووڵاتیان و کۆتایی ھێنان بە کێشەکانی نێوان ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ناو حکومەت بێت، بەداخەوە وانەبوو، ئێمە چاوەڕیی ھەڵوێستێک بووین کە ھەوڵێک بێت بۆ نزیکبوونەوەی لایەنەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنوسساز لەنێوانیادا.

ئێمە گلەیی و ھەڵوێستمان ھەبووە لەکردەوە و شێوازی ئیدارەدانی ئەم کابینەیە کە مەسرور بارزانی سەرۆکیەتی. گلەییەکانیشمان ھی خەڵکن. پەیوەندییان بە شێوازی حوکمڕانیە، پەیوەندییان بە خراپی خزمەتگوزاریە. پەیوەندییان بە نا دادپەروەرییە لە نێوان شارێک بۆ شارکی ترە. گلەییەکانیشمان گەیاندووە لەڕێی نوسراوێکەوە نەک لەمیدیا بڵاوی بکەینەوە بۆ موزایەدە کردن و چارەسەرەکانیشمان داڕشتووە لەپیناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی ھەرێمەکەمان، بەڵام لەبری ئەوەی دەستی چارەسەر درێژ بکەنەوە، یاخود سەرۆکی حکومەت راستەوخۆ لێمان بپرسێت ئەرێ کێشەتان چیە؟ راگەیەندراوێکی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە. 

لەبارەی شەھیدکردنی عەقید ھاوکار جاف سەرۆکی حکومەت دەیەوێت بەزۆری زۆرداری یەکێتیی و چەند کەسایەتییەک لەناو یەکێتی تۆمەتبار بکات، بیریان چووە لە سەرەتای رووداوەکەوە ئەوە یەکێتی بوو داوای لێکۆڵینەوەی ھاوبەشی کردو داواشی کرد لایەنە نێودەوڵەتییەکان بەشداربن لە لێکۆڵینەوەکان، کەچی دەزگا ئەمنییەکەی سەرۆکی حکومەت ھەر زوو سیناریۆکەی خۆیان بڵاوکردەوەو دەیانەوێ بیکەنە ئەمری واقیع، تازە بەتازە سەرۆکی حکومەت قسەی یەکێتی دووبارە دەکاتەوەو دەڵێ با لایەنی نێودەوڵەتی بێنە ناو لێکۆڵینەوەکان، پاش چی! دوای ئەوەی سیناریۆکانتان بڵاوکردۆتەوە، و تەواوی بودجەی ھێزێکی نیشتمانی قارەمانی وەک دژە تێرۆرتان بڕی، و ھەوڵی بڕینی قووتی سەدان قارەمانی ئەم نیشتیمانەتان داوە، تازەش بیرتان کەوتۆتەوە کە ئەم رووداوە لە جەرگەی پایتەختی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، پێدەچێت سەرۆکی حکومەت ئاگای لێ نەبێ یان نەیەوێت ئاگای لێبێت ھەر لەو جەرگەی ھەولێرە ھێزێکی یاخی و لەیاسا دەرچوو ھەڕەشەی چوونە سەر ماڵی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد و ھەر لەو جەرگەی پایتەختەش رۆژنامەنووس و دەیان و سەدان کەسیش تیرۆر دەکرێ و تاوانبار داڵدە دەدرێ و فەوجیشی بۆ دەکرێتەوە.

ئینجا سەرۆکی حکومەت لە راگەیەنراوە پڕ لە چەواشەکارییەکەی دەڵێت؛ یەکێتی بەرپرسە لەو دۆخەی لە سلێمانی، ھەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان دروست بووە، چاوەڕوان بووین سەرۆکی حکومەت بڵێ بڕیارمدا بەشێوەیەکی مەیدانی خۆم سەردانی سلێمانی و دەڤەرەکە بکەم و لە کێشەکان بکۆڵمەوە، بەڵام بەداخەوە وەک کاری ھەمیشەیی تۆمەتی بەخشیوەتەوە، بەم ھەنگاوەشی سەلماندی کە نایەوێت سەرۆکی حکومەتی ھەموو ھەرێمی کوردستان بێت و ‌ دەبێ خەڵکی خۆڕاگرو خۆشەویستی سلێمانی بپرسن: کە ئەو سەرۆک حکومەتە لەماوەی نزیکەی چوار ساڵدا چەند جار ‌ھاتۆتە ئەو سنوورە؟ ھەر جارێکیش ھاتبێ بۆ قردێلە بڕینێک ھاتووەو خێرا گەڕاوەتەوە.. بەڵێ ئابڵوقە خراوەتە سەر سلێمانی، ئەی ئابڵوقە لای ئێوە چی ئەگەیەنێت؟ نەدانی شایستە داراییەکانی سلێمانی چی ناو دەنێن؟ دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی و دابەشکردنی لەھەولێر چی ناو دەنێن؟ پیلانی کەمکردنەوەی داھاتی سلێمانی بۆ نانەوەی ئاژاوە نەبێت چیی پێدەڵێن؟ لەوەیان تەنھا سیاسەتی چەوت کەڵکی نییە، ئێمە دەتوانین بەزمانی داتا و ژمارە پێتان بڵێین: بەڵێ بە پیلان ئابڵوقەتان خستۆتە سەر سلێمانی.

ھەمووان دەزانن کێشەی سەرەکی و گەورەی کوردستان داھاتی نەوتە نەک تەنھا داھاتی ناوخۆ، ئەوە سەرۆکی حکومەت و سیاسەتە داراییەکەیەتی کە ھەرێمەکەمانی کردۆتە قوربانی سیاسەتی ناڕوون و نا شەفافی داھاتی نەوت! لەبری نیعمەت، نەوتیان کردۆتە نەعلەت!

لە داھاتی ناوخۆش، ئەرێ بێ زەحمەت پێمان بڵێن کێ دەزانێ داھاتی ئیبراھیم خەلیل چەندە؟ ئەو لیژنانەی سەرۆکی حکومەت باسیان دەکات بۆ ناچن کۆنتڕۆڵی داھاتی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەران و خاڵە سنوورییەکانی تر بکەن؟

 کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی سیاسی پێکھات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان وتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەھێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین، ئێمە ئەوکات کە ئەو داوایەمان ھەبوو لەخەمی ئەوە بووین کە غەدر لە سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان نەکرێت، کە بەداخەوە وەک پێشبینیمان کرد، غەدرەکە کرا و بەسەروزیادەوە، ئەوەش یەکێک بووە لە نیگەرانییەکانمان لە خودی سەرۆک حکومەت. 

 ھەرزوو ئەم رێککەوتنەی حکومەتی پێ پێکھێنرا شکێنرا، بەڵام ھەر دانمان بەخۆماندا گرت و گوتمان بەڵکو باشتر بن و وردە وردە فێربن کە حوکمڕانی بەو ‌ عەقڵیەتە ناکرێت! 

لێرەدا بە پێویستی دەزانین بڵێین؛
 ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئەوەندە چاکسازی خوازە، چەند ساڵە بۆ پڕۆژە یاسای بودجە نا نێرێتە پەرلەمان؟ تیمی یەکێتی رێگربوون؟. بەڕێز سەرۆکی حکومەت، لە جیاتی خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارەتی کەرەستەی حکومەت بخەرە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووتەمەنی، کارەبا، نەوتی سپی ماڵان، غاز، گرانی بازاڕ و دابین کردنی دەرمان بۆ ھاوڵاتیان. ئاشکرایە کە داھاتی کوردستان بەشی تەواوی مووچە دەکات، دەبا وەک چۆن لەو نامەیەی کە بۆمان ناردویت نوسیبوومان؛ داھاتی کوردستان یەک بخە و مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وەک خەرجی سیادی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت دوور لە فەلسەفەی دوو ئیدارەیی تاکو ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستان سودمەند بن.

لەکۆتاییدا بەوپەڕی راشکاوییەوە دەڵێین:

یەکێتی ھیچ کات لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن نەترساوەو ئامادەین بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، بە یاسایەکی ھەموارکراوو لیستێکی پاکی تۆماری دەنگدەران و زامنکردن و پاراستنی مافی پێکھاتەو نەتەوە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان.

پێشمان وایە: راگەیەنراوەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت باشترین وەڵامە بۆ پرسیاری خەڵکی کوردستان کە دەڵێن؛ بۆ تیمی یەکێتیی ناچنە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران؟. بە داخەوە ئەم کابینەیە خراپترین کابینە بووە لە مێژووی حوکمڕانی کوردستان.

سەرۆک و تیمی وەزاری یەکێتی لەکابینەی نۆیەم

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی لە ھەرێمی کوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە دوای نیوەرۆ بارانبارین دەستپێدەکات لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان و کەرکوک لەگەڵ ھەندێ لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای ھەولێر، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین لە پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت لەگەڵ بارینی کڕێوە و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی.  

دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی نمە باران دەبێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئاشکراشیکردووە، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو تورکیا ١٣ گوندی لە ھەرێمی شەھبا و شێراوا و ناوچەی شەرای لە ھەرێمی عەفرین تۆپباران کرد، تەنھا لە گوندەکانی عەین دەقنە،  بێلونییە، مەدیق و شێخ عیسا لە ناوچەی شەھبا نزیکەی ٨٠ تۆپیان بەرکەوتووە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی بە تەقەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە لە سنوری پارێزگای حەلەب لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگەیاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


*بەڕێز کاک شێخ مادح شێخ عوسمان سراج ئەلدین نەقشەبەندی *

بەڕێزان کاک شێخ یادگار شێخ رەئوف و برایانی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ رەئوف سراج الدینم بیست.

خاتوو حەفیدەی کۆچکردوو لە بنەماڵەی گەورەی شێخانی سراج الدین، بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر وئاینی رەسەنی کوردستانن و ھەمیشە چاکە خواز و خزمەتکاری ئاین و پێکەوەژیان بوون، کۆچکردنی بۆ ئێمە جێگای داخە.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و ھەموو بنەماڵەی گەورەی سراج الدین و خزمانی نەقشەبەندی و موریدانی تەریقەت ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 وتیشی ، لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ تەنھا لەسەدا ٣٠ بۆ ٣٥ی داھات بۆ خەڵک ماوەتەوە و لەسەدا ٦٥ی رۆیشتووە بۆ کۆمپانیاکان.

د. عیزەت سابیر ئاشکراشیکرد، ساڵی رابردوو داھاتی حکومەتی ھەرێم یەک ملیار دۆلار بووە بەڵام ھێشتا پڕۆژە و بودجە نییە و بانکەکانیش پارەیان تێدا نییە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...477478479480481...923