ئەمڕۆ فۆڕمی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان بڵاودەکرێتەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٣
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆسەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکە بەشێوەی ئۆنلاین و وردەکاری پڕۆسەکە، بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان رادەگەیەنێت.
ھاوکات، مەریوان حەسەن وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزیری ئاوەدانکردنەوە مەرجەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بڵاودەکاتەوە بۆ نزیکەی ١٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان کە لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دروستکراون، وتیشی، ئەو فۆڕمە بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەو یەکەی نیشتەجێبووانە رادەگەیەنرێت.