کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ:
برای بەڕێزم کاک محەمەدی حاجی مەحمود- سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی چل و حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەتان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جەنابت و ھەڤاڵانی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم، دەخوازم ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان رۆڵێکی دیارو کارای ھەبووە، لە خەباتی شاخ و شار خەباتی کردووە لەپێناو میللەتەکەمان، ھێزێکی کاریگەرەو خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەرییە.
وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لێتان ئومێد دەکەم ئەم یادە بکەینە ھەوێنی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکان و ھەمووان ھەوڵ بدەن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە میللەتەکەمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان