بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتە تێکۆشەرەکەتاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم ئەم یادە دەرفەتێک بێت بۆ بەھێزترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کاری ھاوبەش لەنێوان سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەپێناو پاراستنی یەکڕیزیی کورد و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان