شەقامی سەرەکیی ھاتن و رۆشتن لە یەکتربڕی نزیک باخی بەختیاری کرایەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢٣
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی کارکردن بوو لە قۆناغی دووەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یەکتربڕی نزیک باخی بەختیاری، شەقامەکە بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و ھاتن بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کردنەوەی شەقامەکە دەست دەکرێت بە قۆناغی سێیەمی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کە پێکھاتووە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ناوەوەی ئەندەرپاسەکان و شەقامی لادان، لەگەڵ بەشێک لە شەقامی ھەواری زانکۆ و شەقامی قلیاسان.
پڕۆژەکەش لەلایەن کۆمپانیای دەروازەی گەرمیان و لەژێر سەرپەرشتیاری ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.