زیانلێکەوتوانی دەستی رژێمی بەعس قەرەبوو دەکرێنەوە
هادی
١١ی ئابی ٢٠٢٣
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواکانی موڵکداریی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دەستەی داواکانی موڵکداری، جارێکی دیکە بڕی دوو ملیار دینار بەسەر ئەو کەسانە دابەشدەکات، کە زیانلێکەوتووی دەستی رژێمی بەعس بوون.
وتیشی، ئەو بڕە پارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە داواکارییان پێشکەشی دەستەکەیان کردووە، لە لێژنەی دادوەری پلەی کۆتایی وەرگرتووە، لە پڕۆسەی ئەمجارەدا ٦٠٦ کەس سودمەند دەبن.
جەختی لەوەشکردەوە، پێشتریش خەرجکردنی بڕە پارە بۆ زیانلێکەوتوان ھەبووە، پڕۆسەکەش بەردەوامیش دەبێت.