ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردساتی راگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایەی رووی لە ھەرێمی کوردستان کردووە بەردەوامی دەبێت، بەھۆی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی ساڵانەوە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ و ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما ھەر بە بەرزی دەمێننەوە و ھەفتەی داھاتوو ھەفتەیەکی گەرم بەرێدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی گەرمیان تۆمارکراون، کە لە خانەقین ٥١ پلە و لە کەلار و مەیدان ٤٩ پلە و پارێزگای کەرکوکیش ٤٩ پلە تۆمارکراون، لە رۆژانی داھاتووش ھەر بەبەرزی دەمێننەوە.

ئاشکراشیکرد، حەڵەتێکی سروشتی و ئاساییە لەم مانگەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە، چونکە مانگی ئاب یەکێکە لە مانگە گەرمەکانی نیوە گۆی باکور.