لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی ھەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان و لێکتێگەیشتنی نێوان ھەموو لایەنەکان کرایەوە بەشێوەیەک یەکڕیزیی نێوماڵی کورد پارێزراوبێت و ھەمووان لەپێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکاندا ھەنگاوبنێن.

‏‎لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دابینکردنی شایستەداراییەکانی ھەرێم و پاراستنی مافی مووچەخۆران جەختیلێکرایەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بودجە مافەکانی ھەرێم پارێزراوبێت.

‏‎دۆخی ئەمنیی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشەکان تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و بڕیاردرا ھەنگاوی جدی و کردەیی بە ئاڕاستەی زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا بنرێت و پارێزگاریی لە سەقامگیریی سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی بکرێت.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ کۆتاییھێنان بەو کێشانەی دروستکراون دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانە و کاری پێکەوەیی لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکاندا رێگە راستەکەی سیاسەتە و ھیوادارم پێکەوە دوور لە چەسپاندنی ئیرادە و سڕینەوەی یەکتر خەبات بۆ خاک و خەڵکەکەمان بکەین.