کوردستانکوردستان

لە گەڕەکی هێلان ستی لە کەلار، تەرمی مامۆستایەک لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، چەند رۆژێکە کۆچی دوایی کردووە.

عەقید سۆران حەمەغەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەیان، هێزەکانمان چوونەتە شوێنی روداوەکە لە گەڕەکی هێلان ستی و تەرمی هاووڵاتییەکیان دۆزیوەتەوە و  بەپێی ناسنامەکەشی، ئەو هاووڵاتییە پیشەی مامۆستایە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان."

ئاماژەی بەوەشکرد، مامۆستاکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و بە تەنها لە خانووێکدا ژیاوە، جەختیکردەوە، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری روداوەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

10 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە شاری دهۆك تێدەپەڕێت كە تائێستاش بكوژانی دەستگیرنەكراون.

رۆژی 13ی ئابی ساڵی 2016، وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز، لە دهۆك، لەلایەن چەند چەكدارێكی دەمامكدارەوە بە بەرچاوی خەڵك و كامێراكانی چاودێرییەوە رفێندرا و دواتر بە برینداری دۆزرایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەپێی ئەو وێنانەی كە بڵاوكرانەوە، ئاسەوارێكی زۆری ئەشكەنجە بە جەستەی وەداتەوە هەبوو، بەڵام لە نەخۆشخانە بە برینداری گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای ئەوەی 10 ساڵ بەسەر تیرۆركردنیدا تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا بكوژانی وەدات دەستگیرنەكراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گوندێکی سنوری خانەقین، شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا رویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.

د. شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین، بەکوردسات نیوزی راگەیاند: لە گوندی 'مەعدانەکان'ـی رۆژئاوای خانەقین، بەهۆی شەڕی دوو خێزانەوە، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین ئاماژەی بەوەشدا: یەکێک لە بریندارەکان کچێکی تەمەن 15 ساڵە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕینی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی 8 قاڵب زیوی دزیبوو (کە دەکاتە هەشت کیلۆگرام).

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە هات کە هاوڵاتییەک سکاڵای لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین تۆمارکرد بەوەی 8 قاڵب زیوی لێدزراوە.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، مەفرەزەکانی پۆلیس توانینیان تەنها لە ماوەی یەک کاتژمێردا دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی گەڕان و پشکنیندا توانراوە دەست بەسەر 5 قاڵب لەو زیوە دزراوەدا بگیڕێت.

تۆمەتبارەکە ناوی (ن، ح، ح)ە و لەدایکبووی ساڵی 1999یە، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 6:00، زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی هەریر، خەلیفان و سۆران ئەنجام دراوە، کە بەهۆیەوە سێ درۆن لەو ناوچانەدا کەوتوونەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییە مەیدانییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە درۆنەکان لە قەزای سۆران، زیان بەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە، لە کاتێکدا درۆنەکەی سنووری هەریر ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە. وئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بانگهێشتنامەیەکی رەسمی 'سێنتکۆم'، وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە ئوردن بەشدارییان لە رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد، هاوکات کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی سەربازییش لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق، ئوردن و سوریا بەڕێوەچوو.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بە بانگهێشتنامەیەکی رەسمی  فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم'، ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەشداریی لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا کرد کە لە بنکەی سەرەکیی هاوپەیمانان لە وڵاتی ئوردن بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمێکدا، کە بە سەرپەرشتیی ئەدمیراڵ براد کۆپەر، فەرماندەی سێنتکۆم بەڕێوەچوو، فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا لە مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرتەوە رادەستی ئەدمیراڵ لیام ئێم هولین کرا.

لە پەراوێزی رێورەسمەکەدا، وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی ساڵانی رابردووی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد، بە تایبەتی رۆڵی بەرچاوی مەیجەر جەنەڕاڵ کیڤن لامبێرت، کە رۆڵی باڵای هەبووە لە بەرەوپێشچوونی بەردەوامی پرۆسەی ریفۆرمی سەربازی هێزەکانی پێشمەرگە، بەردەوامی هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەروەها وەزیری پێشمەرگە هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەڕاڵ لامبێرت خواست لە ئەرکی نوێیدا، پیرۆزباییشی لە فەرماندەی نوێ (ئەدمیراڵ هولین) کرد و ئامادەییی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگییە هاوبەشەکان دووپاتکردەوە.

هەر لە پەراوێزی ئەو سەردانەی وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگه  لە عەمانی پایتەختی ئوردن، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش کە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئوردن، وەزارەتی بەرگریی عیراق و وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عیراق و لیوا روکن یوسف ئەحمەد ئەلحنێتی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئوردن، هەروەها فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی ئوردن و سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا بەشدارییان تێدا کرد.

​لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە بەشداربووەکان کرا لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سنوری هاوبەش، هەروەها پەرەپێدان بە پەیوەندییە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئەو ناوچەیەی کە گرفتی زۆری بواری ئاسایشی تێدایە، هەروەها جەختکرایەوە لەوەی بەردەوام کاری هاوبەش بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر و پەرەدان بە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش.

​لە کۆتاییدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە لە بواری سەربازیدا کاری زیاتر بەیەکەوە بکەن و پەرە بە پەیوەندییە مەیدانییەکان بدەن. ئامادەبووان جەختیان کردەوە کە ئەو پێشهاتانەی ناوچەکە بەخۆیەوەیان دەبینێت، پێویستیان بە هەماهەنگی زیاتر و تەواوکاریی هەوڵەکان هەیە؛ پاراستنی سنورەکان و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنیەکان کارێکی هاوبەشە و پێویستە بەردەوامی پێبدرێت، بە جۆرێک کە توانای وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکات بۆ پاراستنی ئاسایش، سەروەری و سەقامگیرییان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی شەرڤانانی لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهیدبوون و دووانی تریش برینداربوون.

هەڵەزوار میتانی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی رۆژهەڵات رایگەیاند، کۆمەڵێک کەسی یاساشکێن لە گوندی "تەویل حەرب"ی سەر بە قامیشلۆ هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی شەرڤانان و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەرڤانان وەڵامی توندی هێرشەکەیان داوەتەوە، بەڵام لە ئەنجامی شەڕ و پێدادانەکەدا دوو شەرڤان شەهیدبوون و دوانی تریش بریندار بوون.

هەڵەزوار میتانی جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردن و گەڕان بەدوای هێرشبەراندا بەردەوامە و سەرجەم رێکارە پێویستەکان لە دژیان دەگیرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوا پێشهاتە ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد و تاوتوێی رێگەچارەکانی کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ئێستایان کرد. جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵەنگارییە هاوبەشەکاندا کردەوە.

سەرۆک بافڵ جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردەوە وەک کاریگەرترین رێگا بەرەو هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە. دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێز عەباس عێراقچی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامە دیپلۆماسیی و بنیاتنەرەکانی لە گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێکان و سەقامگیرییەکی فراوانتردا.

هەروەها هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە مێژووییە ستراتیژییەکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کرد، و پابەندبوونی خۆیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، دراوسێیەتی باش و سەقامگیریی ناوچەکە دووپاتکردەوە.

لە درێژەی گفتوگۆکاندا، وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی سەرۆک بافڵی کرد بۆ تاران بەمەبەستی گفتوگۆی زیاتر لەسەر لێکەوتە ئەمنی و ئابوورییەکانی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەن ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتییان، گەشتیاران و شۆفێران کرد و رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی (12ی ئابی 2026)وە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ بە تەواوەتی رادەگیرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتوووە کە راگرتنی هاتووچۆ تا رۆژی شەممە (15ی ئابی 2026) دەخایەنێت، و لەو بەروارەوە دەروازەی مەرزی سەیران بەن بەڕووی گەشتیاران و شۆفێراندا دەکرێتەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە هەوڵی سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی یەکێتی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز، رایگەیاند، بەئامانجی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لەکوردستان ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عیراقی کردوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هۆنەری لە وەزارەتەکە کۆبوەتەوە.

 ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری گشتیی هونەریی لەوەزارەتی تەندروستیی عیراق، بەڵێنی داوە  دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما بۆ هەرێمی کوردستان دابیدەکەن.

سروە محەمەد رونیشی کردەوە،بەم نزیکانە کەشتییەکی دەرمان کە  تایبەتە بە نەخۆشی  تالاسیما دەگاتە عیراق و بڕێکی لێ دەنێردرێت بۆ نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی سلێمانی و گەرمیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بە رەسمی دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردوەتەوە لە سەعات دووی دوانیوەڕۆوە کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بەرەسمی دەکەونە کار.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کامێراکان بە سیستەمی "خاڵ بۆ خاڵ" کار دەکەن و دیاریکردنی خێراییش لەو رێگایەدا بە زۆرترین 70 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی خێرای دیاریکراوبن، بۆ ئەوەی لە زیانی گیانی و مادیی پارێزراوبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی توركیا پرۆژە یاسای چوارچێوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەند كرد و بەپێی یاساكەش زۆرینەی ئەندامانی پەكەكە دەتوانن بگەڕێنەوە باكوری كوردستان و توركیا.

پەرلەمانی توركیا  لەبارەی پڕۆژەی یاسای چوارچێوە كۆتایی هاتوو بە دەنگی 468 بەڵێ و 89 نەخێر پەسەند كرا و ئاكپارتی و مەهەپە و دەم پارتی و جەهەپە و هوداپار و پارتی ڕەنج و پارتی كرێكاری توركیا دەنگیان بە یاساكە دا.

ئیی پارتی بە نەخێر دەنگی بە یاساكە دا و زۆربەی پەرلەمانتارانی پارتی نوێ و رێگەی نوێ  بە بەڵێ دەنگیان بە یاساكە دا.

بەپێی یاساكە ژمارەیەك زۆر لە ئەندامانی پەكەكە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ توركیا و باكوری كوردستان و ئۆجەلان و سەركردەكانی پەكەكە یاساكە نایانگرێتەوە.

ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تۆماتبار بە كوشتن یاساكە و ئەو ئەندامانەی پێش 2005 بە زیندانیی هەمیشەیی سزادراون یاساكە نایانگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندوە،  ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات، کە کرانە سەر خێزانە ئاوارەبووە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرێکانی، کە پرۆسەی گەڕانەوەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا ئەنجامدرابوو.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوە، لە پەرچەکردارە تووڕەیییەکانی شەقامی کوردی تێدەگەن بەرانبەر ئەم دەستدرێژییە، بەڵام لە هەمان کاتدا داوای لە هاووڵاتییان کرد، کە خۆڕاگر بن، بەدوای هیچ رەفتارێکی نائەقڵانی ئەنجامنەدەن  و پارێزگاری لە دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکان بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، جەختی کردەوەتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەماهەنگیدان بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاوارە گەڕاوەکان و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە هێرشەکاندا، بە مەبەستی زامنکردنی مافی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان ئاوارە کوردەکان ناكۆكی له‌نێوان خێزانه‌ گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا بوون و عەرەبی هاوردەن دروست بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
هاووڵەتییەک لە سنوری ئیدارەی سۆران خنکا و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە ئەمساڵ لەو سنورە خنکاون بوونە حەوت کەس.
 
ئیسماعیل عوسمان، پەیامنێری کوردسات نیوز: هاووڵاتیەک بەناوی (خدر عەبدوڵا) لە سنوری ئیدارەی سۆران و بە دیاریکراوی لە روباری باڵەکایەتی، نزیک گوندی بەرزێوە خنکاوە.
 
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا: ئەو هاووڵاتییەی کە خنکاوە تەمەنی 32 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە، مامۆستای زمانی عەرەبی بووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی ئیسماعیل عوسمان، لەمساڵدا حەوت هاووڵاتی لە سنوری ئیدارەی سۆران خنکاون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی کردووە، دەڵێت: لەجیاتیدانانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە راگیرا.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کاتێکدایە، 24 سەعات بەسەر ئەو بڕیارەیدا تێنەپەڕیوە کە تێیدا هاتبوو، "لەجیاتیدانان بە هەموو شێوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا راگیراوە".

بڕیارەکەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران، هەزار کەسی بێ هیوا کرد، لەبەرئەوەی پێشتر رایگەیاندبوو کە، "پرۆسەی لەجیاتی دانان بۆ گرێبەستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە دەست بەکارنەبون ئەنجام دەدرێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو قەڵەمەی ئیمزای بڕیاری لەسێدارەدانی عەجاجی پێكرا رادەستی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرا.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد قەڵەمەكەی رادەستی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەكەی سلێمانی كرد و لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، قەڵەمەکە وەک هێمایەک لە داهاتوودا دەمێنێتەوە.

وتیشی، ئەو قەڵەمە دەمێنێتەوە کە چۆن کەسێک بەو شێوەیە گەیشت بە سزای خۆی، دەشڵێت؛ "من هیواداربووم لە ساڵانی پێشووتردا، لە سەرەتاوە ئەو تۆمەتبارانە سزا بدرانایە، راستە من خۆم وەک مرۆڤێک دژی لەسێدارەدانم، بەڵام هەندێک جار هەندێک کەس لەم کۆمەڵگەیەی ئێمەدا کارێکی وەها دەکات کە دەبێت رووبەڕووی قورسترین و گەورەترین سزا ببێتەوە، کە ئەو سزایەش لە عیراقدا لەسێدارەدانە".

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد راشیگەیاند، "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم، کە توانیان پێکەوە کارێکی وەها بکەن کە عەجاج بە سزای خۆی بگات، هەروەها سوپاسی دادگای بەغداد دەکەم و سوپاسی هەموو ئەو دادوەرانە دەکەم کە لەم دۆسییە دەستیان هەبووە و پاڵپشت و پشتیوان بوون".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3637383940...1015