10 ساڵ بەسەر تیرۆركردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە شاری دهۆك تێدەپەڕێت كە تائێستاش بكوژانی دەستگیرنەكراون.

رۆژی 13ی ئابی ساڵی 2016، وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز، لە دهۆك، لەلایەن چەند چەكدارێكی دەمامكدارەوە بە بەرچاوی خەڵك و كامێراكانی چاودێرییەوە رفێندرا و دواتر بە برینداری دۆزرایەوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

بەپێی ئەو وێنانەی كە بڵاوكرانەوە، ئاسەوارێكی زۆری ئەشكەنجە بە جەستەی وەداتەوە هەبوو، بەڵام لە نەخۆشخانە بە برینداری گیانی لەدەستدا.

سەرەڕای ئەوەی 10 ساڵ بەسەر تیرۆركردنیدا تێپەڕدەبێت، بەڵام تائێستا بكوژانی وەدات دەستگیرنەكراون.