کوردستانکوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە روونکردنەوەیەک وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 13/5/2026، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی کە گوایە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە نەوت بە رێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات و چەند خاڵێکی خستەڕوو.

 

دەقی راگەیەندراوەکە: 

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بلاوکردووەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نیە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات. بۆ ڕای گشتی ئەم خالانەی خوارەوە ڕوون دەکەینەوە:

١- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەکەدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی.

٢- حکومەتی ئیستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابلوقەیەکی خنکێنەری بە بیانووی جێگیرکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوە، هیچ جوڵەیەکی بازرگانی  نەماوە و ئامادە نیە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردووە.

٣-میلیشیاکانی لە یاسا دەرچوو، هەموو کێڵگە و پالاوگەکانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.

٤- بەغدا ئامادە نیە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و رێگرییان لێ بکات. تا ئێستا هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.

٥- بەشێکی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا مووچە وەردەگرن و پڕچەک کراون و پارەدار دەکرێن، لە کاتێکدا کە مووچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوا دەکەوێت و کەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.

٦- هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی بنیادنەر بوچارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەست پێ بکرێت، بەڵام داواکاری ئێمە پشتگوێ خراوە و هەوڵ دراوە ئەجندای نادەستوری و نایاسایی لە سەر هەرێم بسەپێندرێت.

جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچی زووتر، تیمە بسپۆرەکان لە سەر ئەم خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەینە ئەنجامێکی خێرای وا کە هەموو عێراق لیێ سوودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/3/15

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە بۆنەی یادی 38 ساڵەی کیمیاباران و جێنۆسیادی هەڵەبجەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛  ئەو یادە بیرەوەری تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرانبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی  كرا.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش ئەم زامە ساڕێژنەبووە و هەروا قوڵپ دەدات و ئەمساڵ كەئەم یادە دەكەینەوە، هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین پارێزگای عیراقی فیدراڵە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی داواش دەکات هەموومان لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز  گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عێراقدا بچەسپێنرێت.

 

دەقی پەیامەکە

پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ ساڵیادی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە

یادی ٣٨ ساڵەی كیمیاباران و جینۆسایدی هەڵەبجە، بیرەوەرییەكی خەمناك و زامێكی قووڵی نیشتمانی و نەتەوەییە، بیرەوەری تاڵی تاوانێکی بێ وێنەیە لەسەر دەستی رژێمی بەعس بەرامبەر ئەم شارە و خەڵکەکەی  كرا کە بێگومان تا سەندنەوەی هەقی یەکجارەکی هەڵەبجەش ئەم زامە ساڕێژنەبووە هەروا قوڵپ دەدات

ئەمساڵ كەئەم یادە دەكەینەوە، هەڵەبجە بە هەوڵی بێوچانی دڵسۆزان، بەرەسمی چوارەمین پارێزگای هەرێم و نۆزدەیەمین پارێزگای عێراقی فیدراڵە، بۆیە جیاواز لە ساڵانی رابوورد، ئەركی هەموومانە لە پێناوی هەڵەبجەیەکی ئاوەدان و بوژاوە و سەربەرز  گشت تواناکانمان بخەینەگەڕ تاوەكو ماف و شایستە داراییەكانی وەك پارێزگا لە بوجەی گشتیی عێراقدا بچەسپێنرێت، بەجورێک ئەوەی لە دوای راپەڕینەوە حزب و حکومەت پێشكەشی ئەم شارەی كردوە ، بە خزمەتی چەند قاتە پایەدارتر بکرێت و لەوە زیاتر و زۆرتر بۆ هەڵەبجە بکرێت

جارێکی تر لە ئاست ڕۆح و یادی  پێنج هەزار شەهیدی بە ناهەق خوێن رژاوی بووکی شارەزوور، سەری رێز و نەوازش دادەنەوێنین،  بۆ قوربانیان و یادگارە شیرینەکانی شەهیدانی هەڵەبجەش دەڵێین ئەركمانە هەمیشە بەدەنگ هاواریانەوە بێین و بە تەنگ داخوازییە رەواکانیانەوە بچین

تا ئەبەد هەڵەبجە برینی سارێژ نەبووی نەتەوەیەکە کە هەمیشە لە بیرمانە و لە یاد ناکرێت.

 

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزاکەوە 15 تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کاتی بەدواداچونەکانیان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە، توانیویانە دەستبگرن بەسەر  15 تۆن خۆراک وشمەکی بەسەرچوودا

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لیژنەهاوبەشەکە لە لە نوێنەرانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و ڤێتێرنەری و لێژنەی پاککەرەوەی چەمچەماڵ پێکهابوون و بەردەوامیش دەبن لە بەدواداچونەکانیان.

تەندروستی چەمچەماڵ داوا لەهەموو لایەک دەکات، کە لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری د. یاد نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 109 توسبوی نویێ منداڵ لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون، کە 35 بۆ 40 منداڵیان توشبوی شێرپەنجەن، ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەواوی عیراقدا پێشکەوتوترین خزمتگوزاری شێرپەنجەی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەشدەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا  رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ لە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەکە 109 نەخۆش تۆمارکراون و لەو ژمارەیە 35 بۆ 45 منداڵیان توشبوی شێرپەنجەن،  ئەوانی تر نەخۆشی ناشێرپەنجەین، بەڵام لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بەساڵانی رابردوو توشبونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادی کردوە، بەڵام تائێستا لەسەرو ستانداری جیهانییەوە نییە.

لەبارەی خزمەتگوزارییەکانیشەوە، رایگەیاند، بە دڵنیایەوە لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان پێشکەوتوترین خزمتگوزاری شێرپەنجەی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەشدەکرێت و جیا لە چارەسەری پزیشکی هەوڵدەدەن لایەنی دەرونیش پشتگوێ نەخەن، چونکە لایەنی دەرونی یەکێکە لە هۆکارەکانی وەرگرتنی چارەسەر بۆ توشبوەکان و زو چاکببونەوەیان.

د. یاد ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ بۆ دڵخۆشکردنی منداڵە توشبوەکان،  جلوبەرگ و پێداویستی جەژنیان بەسەر منداڵە  توشبوەکان دابەشدەکەن و لای خۆشیەوە سوپاسی هەمو ئەو کەسو لایەنانەی کرد، کە هاوکاریانن لەو کارەدا.

هەروەها بە تایبەتیش سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی کرد، کە بەردەوام هاوکاری نەخۆشخانەکەن و بەدەم داواکارییەکانیانەوە دێن و ئەمڕۆش بەشێک بوون لە دابینکردنی ئەو جلوبەرگ و پێداویستیانە دەدرێت بە منداڵەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی رەت کردەوە، کە باس لە بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن لە هێرشکردنە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هێزەکانیان بە هیچ شێوەیەک بەشێک نین لە گرژی و ململانێ سەربازییەکانی ناوچەکە و بەشداریی هیچ کردەیەکی سەربازییان دژ بە هیچ لایەنێک نەکردووە.

 لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشیان خستوەتەڕوو، ئەرکی سەرەکی هێزەکانیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییە و پابەندن بە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عیراق

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکان لەسەر جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا.
 
سەرۆکی یەکێتی جەختی لە دوورخستنەوەی لە ململانێکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی، تەواوی هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی هەرێم راگەیەندراویكی بڵاوکردوتەوە و تێیدا هاتوە، بە توندترین شێوە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکەین، ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەو هێرشە تیرۆرستییەی دەکرێتە سەر هەرێم پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری خاکی هەرێمە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛  پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنورێک بۆ ئەو هێز و گروپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت، کە بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ خەڵکی هەرێم و عیراق.

 

ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە توندترین شێوە، هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان شەرمەزار دەکات.

ئەم هێرشە تیرۆریستی و تێکدەرانەیەی کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەڵەتی و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە حکومەتی فیدراڵ، بەرپرسیاریەتی یاسایی خۆی هەڵبگرێت و سنوورێک بۆ ئەو هێز و گرووپ و میلیشیا لەیاسادەرچووانە دابنێت کە بوونەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی و لە ئەنجامی پەلامار و هێرشە ناڕەواکانیان، دەیان کەس بوونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر بە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کەوتووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/3/14

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆی گەشتیاران دەرکرد و رایگەیاند، دەروازەکە هاوشێوەی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی رەسمیدا، دەروازەکە سەرجەم بازرگانان، کۆمپانیاکانی هاوردە و هەناردە و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردەوە، کە سبەینێ یەکشەممە 15ـی ئاداری 2026، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوشانی دەروازەی گومرگی "تەمەرچین"ـی ئێران بەڕووی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شێوازی کارکردن لە دەروازەکەدا بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە و سەرجەم سێکتەرەکان و جموجۆڵە سنوورییەکان دەستپێدەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جارێکی تر هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەن دەستی پێکردەوە، ئەمەش دوای ماوەیەک لە داخران بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ جموجۆڵی بازرگانی لەم مەرزەدا دەستی پێکردەوە، ئەم دەروازەیە پێشتر بەهۆی رەوشی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل داخرابوو.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی بەردەوام ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی محەمەد تاهیر سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن، لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی سەیران بەن لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەروازەکە جارێکی تر بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە.

کردنەوەی دەروازەی سەیران بەن دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ گواستنەوەی شتوومەک و کاڵای بازرگانی بۆ شاری سلێمانی و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کردنەوەی ئەم دەروازەیە ببێتە هۆی باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی، خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و هاوکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستیە بنەڕەتییەکان بکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان: دەبێت دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان لە هەر جۆرە رەفتارێک یان بڵاوکردنەوەی زانیاری و نهێنییەک بپارێزن كە خزمەتی نەیارانی كوردستان دەكات.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارودۆخە ئەمنی و هەستیارەی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ئەركی هەموو دەزگەكانی راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەكان و سەرجەم هاووڵاتییانە كە بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو رەوشە بكەن و خۆیان لە هەرجۆرە رەفتارێك یان بڵاوكردنەوەی زانیاری و نهێنییەك بپارێزن كە خزمەتی نەیارانی كوردستان دەكات و زیان بە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێم دەگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە فەرمان بە دژەتیرۆری كوردستان كراوە كە هەر دەزگەیەكی راگەیاندن بە بڵاوكردنەوەی زانیاری و نهێنییەكان و پۆشدانی ناپرۆفیشناڵانەی هەواڵەكانی شەڕ و پەلامارەكانی دوژمن، زیان لە ئاسایشی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بدات، دەستبەجێ ئەو دەزگەیە لەلایەن دژەتیرۆری كوردستانەوە رووبەڕووی لێپیچینەوە دەبێت و بەپێی یاسا رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

وتیشی، هەر بەرپرسێك بەهۆی لێدوانەكانی ببێتە هۆی ئاشكرابوونی زانیاریی هەستیار و لێدوانەكانی خزمەتی دوژمن بكات و زیان لە ئاسایشی هەرێم بدات، بەپێی یاسا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەك بە کوردسات نیوزی رایگەیاند،  لەپاشنیوەرۆی  ئەمرۆوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێكردووە و لە سەرەتادا رۆژانە نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت. 

سەرچاوەیەك لە بەندەری جەیهانی توركی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی  بەندەری جەیهانی توركی دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە توانای 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و بە چەند قۆناغێك بڕەكەی زیاد دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت ئەمریكا زۆربەی ئامانجەكانی لە ئێران بەدەستهێناوە بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ كەوتنی ئیڕان لەئارادا نییە.

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پیێرس مۆرگن كە رۆژنامەنووسێكی دیاری بەریتانیا رایگەیاند، زۆربەی ئامانجە سەربازیەكانی ئەمریكا لە جەنگی دژی ئێراندا بەدەستهاتون، هەروەها بەشێوەیەكی بەرچاو تواناكانی ئێرانی بۆ هێرشێكردن كەمكردووەتەوە.

سەرۆكی یەكێتیی، باسی لەوەشكرد، پێناچێت ئێران هیچ توانایاكی ئەوتۆی هەبێت بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەكان بۆ سەری بەردەوامن بەڵام هیچ ئاماژەیەك بۆ خۆپیشاندان یان دژایەتی ناوخۆیی یان  كەوتنی دەسەڵاتی ئێستای ئێران لەئارادا نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە دۆخی بازاڕ و دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی بواری خۆراکی سلێمانی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە12ـی 3ـی 2026 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند: هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتییان و جەختیشی کردەوە رێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخ و گرانکردنی نرخی پێداویستییەکانی خەڵک.

پاش گفتوگۆکردن لەسەر رێوشوێنەکان، بازرگانان قوباد تاڵەبانییان دڵنیا کردەوە لە کۆگانی سلێمانیدا خۆراک و پێداویستیی سەرەکی هاووڵاتییان دابین کراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر بازاڕ نییە، سەبارەت بە هاوردەکردنی خۆراکی پێویست بۆ داهاتووش، قوباد تاڵەبانی ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکاری و کارئاسانییەک بە بازرگانەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکرا کە کاربکرێت بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دروستکردنی کارگەی نوێی پیشەسازی خۆراک. لەم بارەیەشەوە پاش گفتوگۆیەکی ورد بڕیار لەسەر هەندێک رێوشوێنی پێویست درا کە حکومەت و کەرتی تایبەت پێکەوە هاوکاربن لە دروستکردنی ژمارەیەک کارگەی نوێ. لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئامادەیی خۆی و حکومەتی دەربڕی ئاسانکاری پێویست پێشکەشی وەبەرهێنەران و بازرگانان بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی سەردانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەمی کرد و رایگەیاندووە: خۆشحاڵ بووم لە بەسەرکردنەوەی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم و دیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەر و رۆشنبیرە دیارەکانی سلێمانی و لەناویشیاندا بە تایبەتی مامۆستا رەئوف بێگەردی ئازیز کە لە زیاتر لە نیوسەدەی رابردوودا خزمەتی گەورەی بە ئەدەب و رۆشنبیری کوردستان کردووە. 
 
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: شار تەنها بریتی نییە لە شەقام و بازاڕ و باڵەخانەکان. ئەگەر شەقام و باڵەخانەکان جەستەی شاربن، کلتوور و ئەدەب و چالاکییە هزری و رۆشنبیرییەکان روحی شارن. رۆژێک شەقام و باڵەخانەکان کۆن و لە کەڵک دەکەون، بەڵام کلتوور و هونەر و ئەدەب و هزر و بیرۆکە درەوشاوەکان، جیهانبینی و شێوازی ژیان و کردار و رەفتاری نەوەکان دیاری دەکەن.
 
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دەزگای سەردەم، دەڵێت: دەزگای سەردەمیش کە شانبەشانی ناوەندەکانی دیکە خزمەتی گەورەیان بە پێشخستنی بواری ئەدەب و رۆشنبیری کردووە، ئەرکی ئێمەیە پشتگیرییان بکەین، لەمەودا بە هاوکاری لەگەڵ سەردەم و دەزگا و ناوەندەکانی دیکە هەوڵی زیاتر دەدەین بۆ بووژانەوە و بەهێزترکردنی چالاکییە کلتووری و رۆشنبیرییەکان، چونکە سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری نەک لەسەر ئاستی کوردستان بەڵکو دەبێت لەناوچەکەدا پێشەنگ بێت.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خەرجنەکردنی موچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی سنووری پارێزگای سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە. 

 

دەقی پەیامەکەی وەزارەتی دارایی 

 

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

 

سەبارەت بەخەرج نەکردنی مووچەی مانگی شوباتی بەشێک لە خانەنشینانی سەربازی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.


وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ هەموو لایەک زیادکردنی ناوی فەرمانبەر یان خانەنشین یان هەر مووچەخۆرێک لە لیستی مووچەی مانگانە پەیوەندی بەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە نییە، بەڵکوو ئەو ڕێکارە پەیوەستە بەوەزارەت و یەکە ژمێریاریەکانی دەرەوەی وەزارەتی داراییەوە.

١- ئەو خانەنشینانە کە ناویان لە لیستی مووچەی مانگی شوبات نییە ژمارەیان لە ٨٠١ کەسە و کەمئەندامی سەنگەرن کە پێشتر لەسەر هێزەکانی ٧٠ مووچەیان بۆ خەرج کراوە، لەچوارچێوەی بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی، بەهۆی تەواو نەبوون و پەسەند نەکردنی دۆسیەکانیان نەتوانراوە لەمانگی شوباتدا داخڵی لیستی مووچە بکرێنەوە، کاتێک لیستی مووچە و دۆسیەکانیان گەیشتووەتە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی شوبات لەبەغداد بووە.

٢- لەکاتی وردبینی لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دەرکەوتووە بەشێکی زۆریان ( upn ) یان نەبووە و بەشێکیشیان وارسن و مامەڵەی وارسیان بۆ نەکرابوو، دوای ئەنجامدانی وردبینی لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ( ٧٥٠ ) خانەنشینیان دۆسیەکانیان پەسەند کراوە و لەلیستی مووچەی مانگی ئازار لەسیستەمی پەیڕۆڵ داخڵ کراونەتەوە و مووچەیان بۆ بەستراوەتەوە، هەر مووچەخۆرێکیش ( upn ) ی نەبێت ناتوانرێت داخڵی سیستەمی پەیڕۆڵ بکرێت کە لە ئێستادا لیستی مووچە بەو سیستەمە ئامادە دەکرێت.

سەبارەت بە شایستەی مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشینانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوو مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ دڵنیایی داوە کە ئەو مووچانە وەک شایستەیەک دەمێنێتەوە تا کاتی پەسەندکردنی بوودجە و دواتر هەمووی بەسەریەکەوە خەرج دەکرێتەوە، لە بەرئەوەی لە ئێستادا بوودجە پەسەند نەکراوە و مانگانە تەنها کار بەخەرج کردنی یەک لەسەر دوازدەی ساڵی ڕابردوو دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ ی ئازاری ٢٠٢٦

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ لیو جیو، كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە.
 
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، لەگەڵ لیو جیو، كونسوڵی گشتی كۆماری میللی چین له‌ هه‌رێمی كوردستان و بیروڕامان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌ سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێكرد، هەروەها گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تمان كرد لەبارەی ‌رەوشی هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌م پێشهاته‌ نوێیانەدا.
 
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، هەردوولا هاوڕابوون‌ گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زۆر خێران و لێكه‌وته‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بواره‌كان، گرنگه‌ ئەوان وه‌ك هه‌میشه‌ فاكته‌ری ئاشتی بن، له‌م پێناوه‌شدا دیبلۆماسیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ‌ مێزی گفتوگۆ به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3738394041...954