مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندوە،  ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات، کە کرانە سەر خێزانە ئاوارەبووە کوردەکان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەرێکانی، کە پرۆسەی گەڕانەوەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا ئەنجامدرابوو.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریا دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوە، لە پەرچەکردارە تووڕەیییەکانی شەقامی کوردی تێدەگەن بەرانبەر ئەم دەستدرێژییە، بەڵام لە هەمان کاتدا داوای لە هاووڵاتییان کرد، کە خۆڕاگر بن، بەدوای هیچ رەفتارێکی نائەقڵانی ئەنجامنەدەن  و پارێزگاری لە دامەزراوە مەدەنی و ئەمنییەکان بکەن.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، جەختی کردەوەتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەماهەنگیدان بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاوارە گەڕاوەکان و سزادانی هەموو ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە هێرشەکاندا، بە مەبەستی زامنکردنی مافی سەرجەم لایەنەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی گەڕانەوەیان ئاوارە کوردەکان ناكۆكی له‌نێوان خێزانه‌ گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ماڵه‌كانیاندا بوون و عەرەبی هاوردەن دروست بوو.