لە سنوری خانەقین کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندارن
سام
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
لە گوندێکی سنوری خانەقین، شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا رویداوە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.
د. شوان شاکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین، بەکوردسات نیوزی راگەیاند: لە گوندی 'مەعدانەکان'ـی رۆژئاوای خانەقین، بەهۆی شەڕی دوو خێزانەوە، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین ئاماژەی بەوەشدا: یەکێک لە بریندارەکان کچێکی تەمەن 15 ساڵە.



