شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە، لە ئەمڕۆوە کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بە رەسمی دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردوەتەوە لە سەعات دووی دوانیوەڕۆوە کامێراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ بەرەسمی دەکەونە کار.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کامێراکان بە سیستەمی "خاڵ بۆ خاڵ" کار دەکەن و دیاریکردنی خێراییش لەو رێگایەدا بە زۆرترین 70 کیلومەتر لە کاتژمێرێکدا دیاری کراوە.

هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی خێرای دیاریکراوبن، بۆ ئەوەی لە زیانی گیانی و مادیی پارێزراوبن.