سێ درۆن لە سنووری هەریر، خەلیفان و سۆران کەوتنەخوارەوە
سەوسەن سەید
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 6:00، زنجیرەیەک هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەکانی هەریر، خەلیفان و سۆران ئەنجام دراوە، کە بەهۆیەوە سێ درۆن لەو ناوچانەدا کەوتوونەتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی یەکێک لە درۆنەکان لە قەزای سۆران، زیان بەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە، لە کاتێکدا درۆنەکەی سنووری هەریر ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە. وئاماژەی بەوەش کرد کە هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتوەتەوە.



