پەرلەمانی توركیا سەرجەم مادەكانی پرۆژە یاسای چوارچێوەی پەسەند كرد
ئاکام مستەفا
١٠ی ئابی ٢٠٢٦
پەرلەمانی توركیا پرۆژە یاسای چوارچێوەی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەند كرد و بەپێی یاساكەش زۆرینەی ئەندامانی پەكەكە دەتوانن بگەڕێنەوە باكوری كوردستان و توركیا.
پەرلەمانی توركیا لەبارەی پڕۆژەی یاسای چوارچێوە كۆتایی هاتوو بە دەنگی 468 بەڵێ و 89 نەخێر پەسەند كرا و ئاكپارتی و مەهەپە و دەم پارتی و جەهەپە و هوداپار و پارتی ڕەنج و پارتی كرێكاری توركیا دەنگیان بە یاساكە دا.
ئیی پارتی بە نەخێر دەنگی بە یاساكە دا و زۆربەی پەرلەمانتارانی پارتی نوێ و رێگەی نوێ بە بەڵێ دەنگیان بە یاساكە دا.
بەپێی یاساكە ژمارەیەك زۆر لە ئەندامانی پەكەكە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ توركیا و باكوری كوردستان و ئۆجەلان و سەركردەكانی پەكەكە یاساكە نایانگرێتەوە.
ئەو ئەندامانەی پەكەكە كە تۆماتبار بە كوشتن یاساكە و ئەو ئەندامانەی پێش 2005 بە زیندانیی هەمیشەیی سزادراون یاساكە نایانگرێتەوە.



