دوو شەرڤانی لیوای قامیشلۆ شەهیدبوون
محەمەد رزگار
١١ی ئابی ٢٠٢٦
لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر خاڵێکی شەرڤانانی لیوای قامیشلۆ، دوو شەرڤان شەهیدبوون و دووانی تریش برینداربوون.
هەڵەزوار میتانی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی سەربازی لە هەرێمی رۆژهەڵات رایگەیاند، کۆمەڵێک کەسی یاساشکێن لە گوندی "تەویل حەرب"ی سەر بە قامیشلۆ هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی شەرڤانان و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا رویداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، شەرڤانان وەڵامی توندی هێرشەکەیان داوەتەوە، بەڵام لە ئەنجامی شەڕ و پێدادانەکەدا دوو شەرڤان شەهیدبوون و دوانی تریش بریندار بوون.
هەڵەزوار میتانی جەختیشی کردەوە، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنی کێوماڵکردن و گەڕان بەدوای هێرشبەراندا بەردەوامە و سەرجەم رێکارە پێویستەکان لە دژیان دەگیرێتەبەر.



