بە هەوڵی سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر لیستی یەکێتی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لە هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز، رایگەیاند، بەئامانجی دابینکردنی دەرمان بۆ نەخۆشانی تالاسیما لەکوردستان ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی تەندروستیی عیراقی کردوە و لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی هۆنەری لە وەزارەتەکە کۆبوەتەوە.

 ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، بەڕێوەبەری گشتیی هونەریی لەوەزارەتی تەندروستیی عیراق، بەڵێنی داوە  دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی تالاسیما بۆ هەرێمی کوردستان دابیدەکەن.

سروە محەمەد رونیشی کردەوە،بەم نزیکانە کەشتییەکی دەرمان کە  تایبەتە بە نەخۆشی  تالاسیما دەگاتە عیراق و بڕێکی لێ دەنێردرێت بۆ نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی سلێمانی و گەرمیان.