لە سبەینێوە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزی سەیران بەن بۆ ماوەی سێ رۆژ رادەگیرێت
سەوسەن سەید
١١ی ئابی ٢٠٢٦
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەن ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هاووڵاتییان، گەشتیاران و شۆفێران کرد و رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممە رێککەوتی (12ی ئابی 2026)وە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەکەدا بۆ ماوەی سێ رۆژ بە تەواوەتی رادەگیرێت.
لە ئاگادارییەکەدا هاتوووە کە راگرتنی هاتووچۆ تا رۆژی شەممە (15ی ئابی 2026) دەخایەنێت، و لەو بەروارەوە دەروازەی مەرزی سەیران بەن بەڕووی گەشتیاران و شۆفێراندا دەکرێتەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.



