هاووڵەتییەک لە سنوری ئیدارەی سۆران خنکا و ژمارەی ئەو کەسانەشی کە ئەمساڵ لەو سنورە خنکاون بوونە حەوت کەس.
 
ئیسماعیل عوسمان، پەیامنێری کوردسات نیوز: هاووڵاتیەک بەناوی (خدر عەبدوڵا) لە سنوری ئیدارەی سۆران و بە دیاریکراوی لە روباری باڵەکایەتی، نزیک گوندی بەرزێوە خنکاوە.
 
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا: ئەو هاووڵاتییەی کە خنکاوە تەمەنی 32 ساڵە، خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە، مامۆستای زمانی عەرەبی بووە.
 
بەپێی زانیارییەکانی ئیسماعیل عوسمان، لەمساڵدا حەوت هاووڵاتی لە سنوری ئیدارەی سۆران خنکاون.