پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گەڕەکی قەتەوی شاری ھەولێر خێزانێک کە پێھاتوون لە پیاو، ژن و کچێک کە بە چەقۆ کوژراون، ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
وتیشی، کەسێک بە مەبەستی پاککردنەوەی تانکی ماڵەکەیان رۆیشتوەتە ئەو ماڵە، بینیویەتی سێ تەرم لەو ماڵە کەوتووە، دواتر ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی ئاگادارکردوەتەوە.
ھاوکات شایەتحاڵێک کە مامۆستایی ئایینی مزگەوتی گەڕەکەکەیە رایگەیاند، پیاوی ئەو ماڵە کە کوژراوە رۆژانە ھاتوچۆی مزگەوتی کردووە، ھیچ کێشەیەکی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین راگەیاند، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر کوشتنی گەنجێکی دانیشتووی قەڵادزێ، دوو ھاوڕێی خۆی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن ئاسایشی قەزای ماوەت دەستگیرکران و دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کرانەوە.
ئاشکراشیکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، پاشان بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عیراقی ھەردووکیان راگیراون، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
"سیروان ئیبراهیم" ئامۆزای كوژراوەكە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو، ئامۆزاكەی بە ناوی"سەمەد عارف" كە تەمەنی 41 ساڵە لە ماڵەكەی خۆیدا بە سێ فیشەك كوژراوە و فیشەكەكان بەر دەست و سەر و سنگی كەوتووە.
وتیشی، لە كاتی رووداوەكەدا هاوسەر و سێ منداڵەكەی لە ماڵەوە بوون و پۆلیس هەر چواریانی دەستبەسەر كردووە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە، بەڵام گومانیان لە كەس نییە و سكاڵایان لەسەر كەس تۆمارنەكردووە.
كوژراوەكە باوكی سێ منداڵە و كاری فرۆشتنی ئاژەڵی دەكرد، دوای رووداوەكەش تەرمەكەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرلە دەرچوونی بڕیاری دادگای پاریس رێککەوتنی سیاسی و حکومییان لەسەر بوودجە و نەوت کردووە، پێشبینی ئەو گۆڕانکارییانەیان نەکردوە کە کراون.
راشیگەیاند، تاڕادەیەک نەرمی نواندن ھەیە بەڵام بەھیچ جۆرێک سازش لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکان ناکەن و پابەندن بەو ڕێکەوتنانەی پێشتر کراون.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئاساییدا ئەمڕۆیدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ٢١٥ی ساڵی ٢٠٠٩، کە تایبەتە بە رێکخستنەوەی رێنماییەکانی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوە لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆ و گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان پێکبھێنێت، بە مەبەستی ئامادەکردنی رەشنووسی بڕیارنامەیەک کە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم لەسەری رێکبکەون، لەکاتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل جێبەجێبکرێت.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی ئەنجومەنی وەزاری بۆ وزە پەسەندکردووە، کە تایبەتە بە بەکارھێنانی غاز وەک سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل، بە ئامانجی گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ نرخی سوتەمەنی لە عێراق.
ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی زیرەک شەھید عەلی محەمەدە، بەوتەی کەسوکارەکەی لە سەعات ١٢نیوەرۆی ئەمڕۆوە لەلایەن ھێزێکی ئەمنی لە شاری ھەولێر لە شوێنی کارەکەی دەستگیرکراوە.
باس لەوەشدەکەن، دوای چەند سەعاتێک ھێزە ئەمنییەکە ئاگاداریان دەکەنەوە کە سەردانی پزیشکی دادی ھەولێر بۆئەوەی تەرمەکەی وەربگرنەوە.
زیرەک شەھید عەلی محەمەد خێزاندارەوە و خاوەنی سێ منداڵە لە ناوبازاڕی ھەولێر کاری کردووە، کەسوکارەکەشی جەخت لەوەدەکەنەوە، کێشەی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ھیچ جۆرە نەخۆشیەکیشی نەبووە.
عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر، لە قەزای ئاکرێ دوو جوتیار کە کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا ھەبووە، ھەڵساون ئاگریان لە گەنمی یەکتر بەرداوە و سەرەنجام ژمارەیەک دۆنم زەوی گەنم سووتاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە کێشەی نێوان جوتیارەکاندا بەڵگە ھەیە کە بە مەبەست گەنمی یەکتریان سووتاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەی پێویست دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیان و شوێنیان، ناسنامەی ھیچ کام لە جوتیارەکانی ئاشکرانەکرد، بەڵام نەیشاردەوە، ئەوەی لەنێوان ئەو دوو جوتیارەدا روویداوە حاڵەتێکی نوێ نییە و چەندین ساڵە حاڵەتی ھاوشێوە تۆمارکراوە.
فارس عیسا لەبارەی ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاکو پەسەندکردنی بودجە پارە بۆ ھەرێم رەوانە دەکرێت.
وتیشی، داوایان لە حکومەتی فیدڕاڵی کردووە، بۆ مووچەی مانگی پێنج بڕێک پارە بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکات و رەنگە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە ناردنی ئەو پارەیە دەدات.
لە دیدارێکدا وێڕای بەخێرهاتن وەفدی میوان پیرۆزبایی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی ی.ن.ک یان ڕاگەیاند هەروەها باردۆخی ئەمڕۆی سیاسی ناوچەکە بەگشتی باسی لێوە کراو پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا تەئکیدی لێکرایەوە .
عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی راپەڕینی دووی شاری کەرکوک، ھاووڵاتییەک لە کاتی ناوبژیکردنی شەڕی دوو لایەندا، کە خزمی خۆیەتی، لەلایەن یەکێک لەلایەنی شەڕەکەوە پاڵی پێوەنراوە و کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، ئەو ھاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی مەجۆل عەبد خزەیرە و تەمەنی پەنجا ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی دووە.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەکانی پارێزگای سلێمانی کە ئەمانە دەگرێتەوە:
پەروەردەی رۆژئاوا سلێمانی
پەروەردەی هەڵەبجە
پەروەردەی کفری
پەروەردەی دوکان
پەروەردەی چەمچەماڵ
پەروەردەی سەیدصادق
پەروەردەی کەلار
پەروەردەی دەربەندیخان
پەروەردەی پێنجوێن
پەروەردەی شارەزوور
پەروەردەی سارباژێر
پەروەردەی قەرەداغ
پەروەردەی رانیە
وتیشی، ڕۆژی چوارشەممە پەروەردەی پشدەر و ڕۆژهەلاتی سلێمانی دابەشدەکرێت.
لە هەفتەی پێوشوشدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانی دیکە دابەشکرا.
عەمید ئاسۆ شێخ تەھا، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بەھۆی شەڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سلێمانییەوە ژمارەی تۆمەتباران بەرز بۆیەوە بۆ ٣٥ کەس کە پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کردوون و بریندارانیش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشدا، دەستیشبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گەڕەکی شارەوانی سلێمانی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ لەنێوان دوو خێزان رویداووە کە لە شەڕەکەدا دەمانچە و چەقۆ و دار و بەرد بەکارھێنراوە.
وتیشی، بەھۆی شەڕەکەوە نۆ کەس برینداربوون و شەش کەسیان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر کە دوو کەسیان بە فیشەک برینداربوون.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شارەوانی بە ھۆکارێکی نادیار، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند خێزانێکدا کە خزم و کەسی یەکن دروستبووە و بەھۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و ١٨ کەسیان لەسەر شەڕەکە دەستگیرکردووە.
ھاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، ئەو کەسانەی لە شەڕەکەدا برینداربوون، بەھۆی بەکارھێنانی چەقۆ و دار و بەردەوە بووە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان لە ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاستی ئاوی گلدراوەی بەنداوی دەربەندیخان بۆ ئەمساڵ گەیشتووەتە ٧٣٪ و ئاستی ئاوی بەنداوی دوکانیش گەیشتووەتە ٤٥٪، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەنداوی دەربەندیخان ١١ مەتر و بەنداوی دوکانیش ٥٠ سانتیمەتر بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە دەست بە بەردانەوەی ئاو کراوە لە ھەردوو بەنداوەکە، بەھۆی دەستپێکردنی بەرنامەی ھاوینە و بەرھەمھێنانی کارەبا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ھۆشیار حەسەنزادەیە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە، ئەو گەنجە لەگەڵ ژمارەیەک کۆڵبەری دیکەدا لە سنوری ناوچەی زلە لە بانە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەتا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەکانەوە ھۆشیار حەسەنزادە بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گوازراوەتەوە، دواتریش بەھۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست داوە.