لە گوندێكی سنوری قەزای ئامێدی دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا كەوتنەخوارەوە كە بەهۆیەوە خوێندكارانی چوار گوند نەچوونەتەوە خوێندنگا.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان  گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا، دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە گوندی "بەرچی" لەسنوری ئامێدی كەوتنەخوارەوە و بەو هۆیەشەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگا.

وتیشی، هەر بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئالۆزی و بۆردومانەكانەوە لە گوندەكانی "گوهەرزێ و بڵاڤا و سەرگەلێ" كە سەربە ناوچەی "نهێلێ"ن لە قەزای ئامێدی، خوێندكاران نەچوونەتەوە خوێندنگاكانیان.

پەیامنێری كوردسات نیوز وتیشی، هەر ئەمڕۆ، سوپای توركیا گوندەكانی بناری چیای گارەی لە قەزای ئامێدی توپباران كرد، سەرەرای گوندەكان چوڵ كراون.