کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی پلەکانی گەرما نزم ببنەوە و بارانبارین دەستپێبکات و لەناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت 

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی ئێوارە شەپۆلێکی باران و بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی باکور بە تایبەت سۆران دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، سبەی هەینی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەی ناوچەشاخاوییەکانی گرتوەتەوە بەردەوام دەبێت بە تایبەت لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین.،شەپۆلەکە کاریگەری دەبێت بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە.