لە یادی دوو ساڵەی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ فەرماندە"ئاکام عومەر" لە شارۆچکەی سەیدسادق چەند پرۆژەیەکی خێرخوازی دەکرێتەوە، کە پێکدێن لە بنکەیەکی تەندروستی و مزگەوتێک

مەراسیمەکە سەعات یەک، بە بەشداری چەندین کەسایەتی حکومی و حزبی دەستپێدەکات.

رۆژی ١٩-١٠-٢٠٢٢ ھێزێكی سەر بە فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێك لەدژی تیرۆریستانی داعش گەیشتنە سنووری ناحیەی زینانە و لەئاكامدا بۆمبێکی چێندراو بەئۆتۆمبێلەكانی ھێزەكەدا تەقییەوە، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ئەفسەرێك بە ناوی نەقیب (زوھێر فایەق) شەھید بوو، ھەروەھا فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆ (ئاكام عومەر) و چەند پێشمەرگەیەكی دیكە بریندار بوون.

دواتر، دوای ١٠ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لەسلێمانی، فەرماندە ئاكام بە فڕۆكەیەكی تایبەت و لەرێگەی تیمێكی پزیشكی تایبەتەوە بەمەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانی و دوای ٥٤ رۆژ لەبرینداربوونی بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.

ئەمڕۆش لە مەراسیمەکەی سەیدسادقدا، چەندین کەسایەتی حکومی و حیزبی بەشداردەبن