مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، پەیامیکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبەکە دەکات و دەڵێت، "یەكێتی رژدە لەپەیوەندی دۆستانە لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە پێناو گەشەپێدانی خەبات".

دەقی پەیامەکە...

بەرێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

لە یادی ٣٩ ساڵەی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین، هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازین لەكاروانی خەباتی نیشتیمانی و نەتەوەییدا.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رژدە لەپەیوەندی دۆستانە لەگەڵ حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لە پێناوگەشەپێدانی خەبات و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلەكەمان و سەرخستنی دۆزە ڕەواكەی.

جارێكی تر  پیرۆزبێت

مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

12-12-2024