شارەوانی سلێمانی، بەدواداچوون بۆ كاری لیژنەی دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەراندا دەكات و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان زەویی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت.

بەسەرپەرشتی لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، لیژنەی دابەشكردنی زەویی بۆ تاوتوێكردنی كارەكانی لیژنەكە كۆبونەوە، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی لە ئێستادا بوونیان هەیە لە پرۆسەكەدا، ئەوەش بەهۆی زۆری داواكاریی فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكانی دەرەوەی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار.

لە بەشێكی تری كۆنونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر سەرجەمی ئەو وەزارەتانەی ناوی فەرمانبەرانیان نەگەڕاوەتەوە لە ئەنجومەنی وەزیران كرا.

ئاماژە بەوەشکرا، هەر كاتێك نوسراوی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی یەك، دوو و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان تەواوكران، دواتر ئاڕاستەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەكرێت و كاری یاساییان بۆ ئەنجام دەدرێت و بەزوترین كات زەوییان بەسەردا دابەشدەكرێت.