دەقی پرسەنامەکە....
بەڕێزان خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ریش سپی و کەسایەتی دیاری مەسیحیەکانی شەقڵاوە (قەشە فرەنسیس جبرائیل شیر)، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم کۆستە ھاوبەشی غەمتانم و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و بەتایبەت مەسیحییەکانی شەقڵاوە دەکەم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
پەیامنێری کوردسات نیوز لە زاخۆ رایگەیاند، ئەو گەنجە شۆفێری تاکسی بووە و بەوتەی کەسوکارەکەی حەوت رۆژ لەمەوبەر تەلەفۆنێکی بۆ کراوە و لە ماڵ چووەتە دەرەوە، دوای پێنج رۆژیش ئۆتۆمبێلەکەی دۆزراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، شەوی رابردوو ئەو گەنجە لەسنوری زاخۆ دۆزراوەتەوە و بەوتەی کەسوکارەکەی شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیار بووە، بەڵام تائێستا پۆلیسی زاخۆ روونکردنەوەی لەسەر رووداوەکە نەداوە.
دەقی پەیامی دەستەی ژینگە لەڕۆژی جیھانیی ژینگەدا...
ئەمڕۆ٥ی حوزەیران ژینگەدۆستان بەگشتی یادی رۆژی جیھانیی ژینگە بەرز رادەگڕن، لەپێناوی بەزاندنی پیسبوون بەپلاستیک و، دانانی سنوورێک بۆ دروستکردن و بەکارھێنانی لەڕێگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و سەرنج ڕاکێشانی دروستکارانی بڕیار بۆ بایەخ پێدانێکی باشترو کاریگەرتر بە ژینگەو پێکھێنەرەکانی و ، بۆ برەودان بەڕۆڵی تەواوی توێژەکانی کۆمەڵگە بەرەو گۆڕینی ھەڵوێستەکان بە ئاراستەی پاراستنو چاککردنی ژینگەو، دروستکردنی ھەستێکی ژینگەدۆستیی لای ھاوڵاتیان.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانیش بەمەبەستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبواری ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و کەمکردنەوەی مەترسییەکان ، بەپێویستی زانییوە چەمکی ژینگەپارێزیی لەدروشمەوە بەرەو ھەنگاوی کرداریی ببات ، بۆیە بۆ ئەو دروشمەی ئەم ساڵی رۆژی جیھانیی ژینگەش کە بریتییە لە دانانی سنوورێک بۆ پیسبوونی پلاستیکی ، دەستەی ژینگە پێش سێ ساڵ لەمەوبەر بەنوسراوی فەرمی بەدروشمی (با لەخۆمانەوە دەست پێبکەین) ئەم ھەنگاوانەی لای خوارەوەی نا:
یەکەم: لەرێکەوتی ٢٢/٩/٢٠٢٠ نوسراوێکی فەرمیمان بۆ وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی نارد بۆ ناردنەوەی مەوادو خۆراکی ماوەبەسەرچوو بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتووە ، بۆ ئەوەی ئەو ماددە پلاستیکییانە لەسەر زەوی ئێمە نەسوتێنرێت و ، نەشخرێتە ژێر خاکی ئێمە.
دووەم: بەنوسراوی فەرمی لەرێکەوتی ٢٣/٩/٢٠٢٠ بەکارھێنانی دەبەی پلاستیکیی (ئاو)مان لەدیوانی دەستەو فەرمانگەکانی ژینگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان قەدەغە کرد ، بەسوود وەرگرتن لەئاوی خاوێنی ئاسایی لەساردکەرەوەکانداو ، بەکارھێنانی پەرداخی کارتۆن.
سێیەم: لەڕێگەی فەرمانگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن و ھۆبەکانی ھۆشیاریی لەپارێزگاو ئیدارەکان چەندین پێشانگامان کردۆتەوە بۆ پیشاندانی ئەو کەرەستانەی کە لەدووبارە بەکارھێنانەوەی پاشماوەکان دروستکراون.
چوارەم: لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ بایز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی ئیکۆ ڤیتاڵ بەھاوکاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاو وەزارەتی ژینگەی عێراق و فەرمانگەی ژینگەی ھەولێر یەک ملیۆن زەرفی کاغەز بەسەر نانەواخانەکانی ھەولێردا دابەش کرا بۆ ئاگاداربوون لەمەترسییەکانی کیسەی نایلۆن.
پێنجەم : فەرمانگەی کاروباری تەکنیکی لەدەستەی ژینگە لەچوارچێوەی رێنماییە بەرکارەکاندا پشتگیریی دامەزراندنی پرَۆژەکانی ریسایکلینی کردووە کە داوای رەزامەندیی ژینگەییان کردووە.
شەشەم : لەسەر ئاستی ھۆشیاریی پەروەردەییدا ، فەرمانگەی ھۆشیارکردنەوەی ژینگەیی و راگەیاندن لەدەستەی ژینگەو لەھۆبەکانی ھۆشیاریی لەپارێزگاو ئیدارەکان دەیان سیمیناریان لەخویندنگاو قوتابخانەکاندا ئەنجام داوە.
حەوتەم : لەئاستی ھۆشیاریی جەماوەریشدا دەستەی ژینگەو فەرمانگەکانی بەشدار بوون لەچەندین بەرنامەی ھۆشیارکردنەوە بەزیانەکانی پلاستیک لەکەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندندا.
ھەشتەم : لەرێکەوتی ٤/٤/٢٠٢٣ سەرۆکی دەستەی ژینگە سەردانی بۆ لای بەڕێز وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی ھەرێمی کوردستانی کرد بەمەبەستی داواتکردنی بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لەبۆنەی رۆژی ژینگەی کوردستاندا بۆ باسکردن لەبارەی زیانەکانی پلاستیکەوە.
نۆیەم : لەرێکەوتی ١٦/٤/٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستانمان بەمیواندارییکردنی بەڕێز وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەکان بۆ کەمکردنەوەی ھاوردەکردن و بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی کیسەی نایلۆن و کەرەستەی زیانبەخشی پلاستیکی تەرخان کرد.
دەیەم : ئەمڕۆش ٥/٦/٢٠٢٣ لەھەمان بۆنەدا لەشاری دھۆک دەستەی ژینگە بەھەماھەنگیی لەگەڵ (یەکێتی نێودەوڵەتیی بۆ پاراستنی ژینگەو کەش وھەوا) ، بەھاوکاری (زانکۆی دھۆک) لەدوو پانێڵدا باس و توێژینەوەکانی تایبەت بەپیسبوونی پلاستیکی دەخرێنە روو.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە
٥/٦/٢٠٢٣
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی شناغەی سنووری سەرگەڕان، سوپای عێراق بە پاساوی کشتوکاڵکردن لە شوێنێکدا کە کشتوکاڵکردنی تیایدا قەدەغەکراوە، ١٢ جوتیاری کوردی دەستگیرکردووە.
بە وتەی کەسوکاری جوتیارە دەستگیرکراوەکان، ئەو جوتیارانە لەناو ئۆتۆمبێلی سەربازی بە دەستبەسەرکراوی ھێڵدراونەتەوە و دواتر بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەریان رەوانەی بارەگای فەوج و بنکەی پۆلیس کراون، دواتر بە کەفالەت ئازادکران.
دلێر ئەحمەد، کە یەکێکە لە جوتیارانی سنوورەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو جوتیارانەی دەستگیرکراون سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی و چاندنی گەنمەشامی بوون، ھێزەکانی سوپاش پێیان وتون، کە کاری کشتوکاڵییان ڕاگرتووە و نابێت دوای دروێنەکردن کاری تر لەزەویەکاندا بکەن .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایی جوتیارانی کورد و تورکمانی سنوری تۆپزاوا و ترکەڵان، بڕیارە ئەمڕۆ ڕوپێوی زەوییەکان بکرێت و بە رەسمی بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق، کە پێشتر لە چوارچێوەی تەعریبی ناوچەکە ئەو زەویانە خرابوونە سەر وەزارەتەکانی عێراق.
وتیشی، جوتیارانی ناوچەکە وەک ناڕەزایی دەربڕین درێژەیان بە خۆپیشاندان داوە، داوا دەکەن زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنرێتەوە نەک بۆ وەزارەتی بەرگری.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ سەعاتی داھاتووی ھەرێمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە ھەندێک ناوچە، ھەروەھا لەسنووری ھەولێر و دھۆک و کەرکوک، خێرایی با زیاد دەکات و مەودای بینین لە نێوان ھەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
ھاوکات لە بەیانیی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شاری بەغداد و ژمارەیەک ناوچەی لە باشووری عێراق گرتووەوە و لە بەغداد ھاووڵاتیان بە دەمامکەوە ھاتوونەتە دەرەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ێابر محمد رواندزی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ێابر محمد رواندزی) م بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بهپێی كۆنوسی كۆبوونهوهی لیژنهی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئههلییهكان، پیدانى کارەبا لهلایهن مۆلیده ئههلییهكانهوه بۆ هاوڵاتیان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35) سەعاتدا بووه.
نرخی ههر سەعاتێک بۆ یهك ئهمپێر به (44) دینار دیاریكراوه، بهمهش نرخی یهك ئهمپێر كارهبای موهلیدهی ئههلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار دهبێت.
هاوكات، خشتهی كارپێكردنی مۆلیده وەک پێشتر راگەیانراوە (24) کاتژمێرى دهبێت و هەرکاتێک کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە مۆلیدهكان كارهبا بۆ هاوڵاتیان دابیندهكهن.
لیژنهی دیاریكردنی نرخی مۆلیده ئههلییهكان، له كۆنوسهكهدا جهختیان لهوه كردوهتهوه كه لهكاتی كوژاندنهوهی كارهبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆلیده و پێدانی كارهبا بههاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایهنێت، بهپێچهوانهوه سهرپێچییه و خاوهن موهلیدهكه سزا دهدرێت.
حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەم سیستەمە نوێیە، چەندین سوودی ھەیە، چیتر بە ماوە و تێچوویەکی زۆر، کۆمپانیا و ناوی بازرگانی تۆمار ناکرێت، بەڵکوو لە ھەر شوێنێک بێت ٨٠٪ ھەرزانتر لە جاران و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کارکردندا ناوی بازرگانییەکە تۆمار دەکرێت.
ھەروەھا داواکار بە شێوەی گەڕانی ئۆنلاین، دەتوانێت ناوە بازرگانییەکەی پشتڕاست بکاتەوە، تا کەسی دیکە نەتوانێت بە ھەمان ناو لە ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیا تۆمار بکات.
لە ڕێگەی ئەم سیستەمە نوێیەوە، لە ھەر کات و شوێنێک بێت، ھاوڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و خێرایی و پارێزراوی، داواکاراییەکانی تایبەت بە تۆمارە بازرگانییەکانیان پێشکەش بکەن. بەمەش "ژمارەی یەکەی بێھاوتا" دەدرێتە ھەر کۆمپانیایەکی تۆمارکراو تا بە ئاسانی سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی حکومەت ببینن.
دەقی پرسەنامەکە....
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدپەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی بڵێسە جەبار فەرمان کرد
خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای تێکۆشەر و پێشمەرگە و سەرکردە کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت و لەدڵەوە خەمباری کردم.
بنەماڵەکەتان خەباتێکی زۆری لەپێناو کوردستان و گەلی کورد کردووە و ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی قوربانیداندا بوون، بۆ ئەم بۆنە خەمناکەش پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستەی ئێوە و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و لەیەزدانی مەزن داواکارم کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک کوێخا ناسیح گەزەلان، کەسایەتی دیاری کوردستان و سەرۆک ھۆزی لەک
بەڕێزان خزمانی لەک
بۆ کۆچی دوایی کاک (ھێمن)ی کوڕی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و خزمانی لەک دەکەم کە ھەمیشە نموونەی چاکەکاری و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بوون.
لە خوای گەورە داواکارم ئەمە دواناخۆشیتان بێت، کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا فەرمان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای سەرکردە و تێکۆشەری کوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای تێکۆشان و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی ھاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا حکومەتی دیمەشق ھیچ ئیرادەیەکی چارەسەری بۆ سوریا نەخستووەتەڕوو و دەستپێشخەرییەکانی ئیدارەی خۆسەریش بەردەوام پشتگوێ خراون، بۆیە قەیرانی سوریا چارەسەر نەبووە.
وتیشی لەئێستادا ئیدارەی خۆسەری دەیەوێت پرۆژەی چارەسەری خۆی پێشکەش بکات چونکە لە بەرامبەر ھەموو گەلانی سوریا خۆی بە بەرپرسیار دادەنێت، جەختیش دەکاتەوە کە بەبێ ئیدارەی خۆسەری ھیچ چارەسەرێک سەر ناگرێت و نابێت ھەڵەکانی ئاستانا و سوچی جارێکی دیکە دووبارەبکرێنەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مستەفا فەرمان
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (مستەفا فەرمان) مامی خاتوو بڵێسە جەبار فەرمانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک مستەفا فەرمان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان) برای سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمان کاک جەبار فەرمان-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، شەممە تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی ١٢ی ئـامـادەیی سەعات ٧:٣٠ خولەك دەستپێدەكات و هەفتەی دوو تاقیكردنەوە ئەنجام دەدرێت و رۆژی ٢٧ی حوزەیران تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی تاقیكردنەوەدا هێڵی ئینتەرنێت لە سەعات٦:٣٠ خولەك بۆ سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت.
هاوكات بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پەروەردە،١١٧ هەزار و٣٦٤ خوێندكار بەهەموو بەشەكانییەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان دەكەن، كە ژمارەی خوێندكارانی زانستی ٧٥ هەزار و٢٣٩ خوێندكارە و وێژەیی ٣٩ هەزار و ١١٣ خوێندكار و پیشەییەكانیش سێ هەزار و ١٢خوێندكارە.