مەزڵوم كۆبانێ: شەڕڤانان لە دەوروبەری كۆبانێ هێرشی گروپە چەكدارەكانیان تێكشكاندووە
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
مەزڵوم كۆبانێ تێكشكاندنی هێرشی گروپە چەكدارەكانی بۆ پێشڕەویكردن بەرەو كۆبانێ راگەیاند و دەڵێت، بەردەوامن لە پاراستنی بەنداوی تشرین.
مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانیان هێرشی گروپە چەكدارەكانی توركیایان بەرەو كۆبانێ وەستاندووە و بەردەوامن لە پاراستنی بەنداوی تشرین.
بەپێی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە بەنداوی تشرین لە مەنبج لەكاركردن وەستاوە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری ناوچەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بێ كارەبا بوون.


