هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای باوەنوور بەرەو کەلار، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵ و ژنێکی دیکە بریندار بوون.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگای باوەنوور بووە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا بەرەو کەلار رۆیشتووە، لە نزیک گوندی بەردەسوری کۆن کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا لە رووداوەکەدا پێنج منداڵ و ژنێک بریندار بوون و دەستبەجێ گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە دوو لە منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران، بەڵام دواتر گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان شەش ساڵ و  هەشت ساڵ بووە.

May be an image of 1 person, car and text

 

May be an image of 2 people and car
May be an image of car