قەدەغەکردنی راوە ماسی لە 10ی ئەم مانگەوە تاوەکو 20ی 6ی ئەمساڵ دەستپێدەکات
محەمەد رزگار
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایدەگەیەنێت: قەدەغەکردنی راوە ماسی لەمساڵدا لە ڕۆژی 10ی 3 بۆ 20ی 6ی 2025 دەستپێدەکات.
رابەر محەمەد بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری لەوەزارەتی کشتوکاڵ لەراگەیەنراوێکدا ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کشتوکاڵ لەهەرێم دەکاتەوە، بۆ ئەمساڵ قەدەغەی راوە ماسی لە 10ی ئەم مانگەوە تاوەکو 20-6-2025 دەستپێدەکات.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، راوکردن بە (کارەبا، ماددە تەقەمەنییەکان، ماددە ژەهراوییەکان و تۆڕی کون ورد) هەر شتێک کەببێتە لەناوبردنی بەکۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان لەهەموو کاتێکدا قەدەغەیە.
ئاشکراشیکردووە، لە 21ی 6ی2025 راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە
