ئەمڕۆ سەرۆکی شارەوانیی و قائیمقامی سلێمانی، لەبارەی گەڕەک و خانووە کەلەپورییەکان کۆبوونەوە و جەختیان لەپاراستنی ئەو گەڕەکانە کردووە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،لە کۆبوونەوەکەدا لەبینای قائیمقامیەتی سلێمانی بەڕێوەچوو تاوتوێ لەسەر هەماهەنگی نێوان هەموو لایەک بۆ پاراستنی گەڕەک و خانووە کەلەپورییەکان کرا ،  بەجۆرێک دانیشتوانی ئەو گەڕەکانەش هاوکار بن و رێگەش نەدرێت تووشی زیان ببن.

ئاماژەی بەوەشکرد،هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا رێکاری نوێ دیاریکرا بۆئەوەی لیژنەی شوێنەوار و کەلەپوری سەر بە لیژنە هاوبەشەکان دەستکراوەتربن و رێگە لە هەموو هەوڵێک بگرن کە بیەوێت زیان بەو گەڕەکانە بگەیەنێت.