لەم هەفتەیەدا هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی دوو دابەشدەکرێت
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
زیان و تێچوی جەنگی ئەمریکا ئاشکرا دەکرێت، زۆربەی بنکەکانی ئەمریکا زیانیان پێگەیشتوە و جەنگەکەش زیاتر لە 33 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتوە.
کەناڵی فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی نوێی پشکنەری گشتیی پێنتاگۆن بڵاویکردەوە، تێچووی جەنگی ئێران زیاتر لە 33 ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا کەوتوە.
لە راپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا هاتووە؛ تێچوی جەنگی ئێران 33.4 ملیار دۆلارە و 22.3 ملیاری تەنها بۆ بەکارهێننای چەک و 3.7 ملیاریش زیانی تێکشکاندنی ئامێڕ و فڕۆکەکانی ئەمریکایە.
ئەمە جگە لە زیانی 184 ملیۆن دۆلاری کە بەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عراق، کوێت، عەرەبستانی سعودی و ئیمارات کەوتووە.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات هێرشەکانی ئێران زیانی گەورەی بە بنکەکانی ئەمریکا لە هەشت وڵاتی ناوچەکە گەیاندووە و دەیان فڕۆکەی تێکشکاندووە یان زیانپێگەیاندوون.
بە گوێرەی زانیارییەکان؛زیانەکانی ئەمریکا بەم شێوەیەیە؛
-چوار فڕۆکەی F-15E
-حەوت فڕۆکەی سووتەمەنیبەخشی KC-135
-یەک فڕۆکەی F-35A
-یەک فڕۆکەی A-10
-30روبەری بێفڕۆکەوانی MQ-9
پێنتاگۆنیش هۆشیاری داوە کە بەکارهێنانی زۆری موشەک بووەتە هۆی کورتهێنانی ستراتیژی لە کۆگاکان و دەرکەوتنی کەموکوڕی لە زنجیرەی بەرهەمهێنانی چەکی وڵاتەکەدا.
قائیمقامیەی دەربەندیخان رایگەیاند، بڕیاری رێکخستنی کاتی کردنەوە و داخستنی دوکانەکانیدا و لە سبەینێوە جێبەجێ دەکرێت و لە لە 08:00 بەیانی تا بانگی مەغریب کراوە دەەبن.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە راگەیەندراویکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر رەزامەندی زۆرینەی دوکاندارەکان بڕیاری رێکخستن وکاتی کارکردنی دوکانەکان دیاری کرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی کردنەوەی دوکانەکان، لە 08:00 بەیانی تا بانگی مەغریب دەبێت و ئەم بڕیارەش لەسەر رەزامەندی 150 خاوەن دوکان دراوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ ئەودوکانانەی بڕیاریان داوە بەشەو دوکانەکانیان دابخەن بریتین لە؛ کەمالیات ، کوتاڵفرۆش ، شوشەوات ، پۆشاکی جل و بەرگی ئافرەتان و منداڵان ، جانتاو پێڵاوی ژنان و مناڵان ، عەتار و بەهارات و چەرەسات ، دوکانی پەردە ، قرتاسیەکان ، ئەو بابەتانەی پەیوەندی بەباتی ژنانەوە .
قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکاتەوە و رادەگەیەنێت هەر کەسێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، رێکاری یاسایی بەرانبەری دەگیرێتەبەر.
لەسەر بانگهێشتی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بڕیارە، سبەینێ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەردانێكی رەسمی و بە یاوەری وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی ئێران بكات.
ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رایگەیاند سبەینێ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە.
بەقایی ئاماژەی بەوەکردوە، سەردانەکەی سەرۆکی یەکێتی بۆ تاران کە لەسەر بانگهێشتی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەیە و لە چوارچێوەی راوێژکارییە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستاندایە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەردانەکە بەمەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پتەوکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و بڕیاریشە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەدا کۆدەبێتەوە.
بەقایی جەختیشیکردوەتەوە سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران سەبارەت بەو پرسانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن، لەوانەش پرسەکانی پەیوەست بە هاوکاری ئابووری و ئاسایشی سنورەکان تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن.