کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی 100 هەزار دۆلاری بردووە و هەڵهاتووە
سام
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
سام
٤ی ئازاری ٢٠٢٥
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە باکووری رۆژئاوای سوریا سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کوشتووە.
لە راگەیەندراوێکدا، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی ئاسمانییان لە باکووری رۆژئاوای سوریا ئەنجامداوە و لەو هێرشەدا کەسێک بە ناوی "عەلی حسێن عولێوی" کە سەرکردەیەکی باڵای داعشە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ رێگریکردن و لەناوبردنی ئەو تیرۆرستانەی کە هەوڵی هێرشکردنەسەر هاووڵاتیانی ئەمریکی لە دەرەوە یان لە ناوخۆی وڵاتەکە دەدەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختیشی لەوەشکردەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستن و بەرگریکردن لە خاکی ئەمریکا و سەربازەکانیان، هەروەها هاوپەیمانان و هاوبەشەکانیان لە سەرتاسەری ناوچەکەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا عەلى باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، تاوتوێی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عیراق کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گرنگیی دیالۆگ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.
رەنگە ئەم کارە بۆ هاندەرانی تۆپی پێ زیاتر لە خەونێک بچێت، بەڵام بۆ دوو گەنجی ئەمریکی بووەتە واقیع و کارێکی راستەقینە، کاتێک لە بەرانبەر سەیرکردنی سەرجەم یارییەکانی مۆندیالی2026دا، بڕی 50 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت.
ئۆستن فرانکلین (29 ساڵ) و کیڤن ئەکۆتۆ (26 ساڵ) ئەرکەکەیان لە ناو ستۆدیۆیەکی شوشەیی کاتییەوە لە دڵی گۆڕەپانی بەناوبانگی "تایمز سکوێر" لە شاری نیویۆرک بەڕێوەدەبەن، کە ستۆدیۆکە لە سێ لاوە کراوەیە و لە رێگەی دوو شاشەی گەورەی 85 ئینچییەوە چاودێری یارییەکان دەکەن، لە کاتێکدا سەدان هاندەر لە دەوریان کۆدەبنەوە.
ئەم دوو گەنجە دوای سەرکەوتنیان لە پێشبڕکێیەکدا کە لەلایەن تۆڕی میدیایی "فۆکس" رێکخرابوو، لە نێوان هەزاران پێشکەشکاردا بۆ ئەم کارە دەستنیشانکران، ئامانج لەم کارەش زیاترکردنی کێبڕکێ و کارلێکی جەماوەرییە لەگەڵ روداوە وەرزشییەکەدا.
کیڤن ئەکۆتۆ، کە لە پێناو ئەم کارەدا دەستی لە کارەکەی پێشووی کێشاوەتەوە، سەبارەت بە ئەزمونەکەی دەڵێت: رەنگە هەندێک لە یارییەکان کەمێک بێزارکەر بن و جۆش و خرۆشیان تێدا نەبێت، بەڵام لە بەرانبەردا بێگومان یاریی تری وا هەن کە بە تەواوی شایەنی سەیرکردنن.