بێندێکتا لاسی سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کە پەیامی ھاودەنگی و پشتیوانیان بە یەکێتی بگەیەنن لە کاتێکدا ئەو حزبە کۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە کارەکانیان.
دەشڵێت، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئامادە نابێت، بەڵام ھاودەنگن لەگەڵ یەکێتی و پشتگیری لە خواستەکانی ئەو حزبە دەکەن بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر، دیموکراسیتر و یەکسانتر.
سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەخوازێت و پێیوایە، لە رێگەی گفتوگۆ، ھاوکاری و پابەندبوون بە بەھا ھاوبەشەکانەوە ھەموو لایەک دەتوانێت بەشداربێت لە داھاتوویەکی باشتر.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ڤیزای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پارەدان بە نووسینگە گەشتیارییەکان بۆ بەدەستھێنانی ڤیزای ئەمریکا بە تەواوەتی کارێکی ھەڵەیە، چونکە پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای ئەمریکا ئاسانە و ھەموو کەسێک دەتوانێت خۆی پڕی بکاتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەی ڤیزای گەشتیاریی ئەمریکا ١٨٥ دۆلارە و لەبەرامبەر رسوماتەکان لە کەسی پێشکەشکار وەردەگیرێت، دەشڵێت، بەشی زۆری ڤیزای گەشتیاری لە رێی چاوپێکەوتنەوە دەبێت و پێویستە پێشکەشکاران بێ کەموکوڕی ھۆکاری داواکاری ڤیزاکە بخەنەڕوو و بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە مانەوەیان لە ئەمریکا کاتی دەبێت.
تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆنگرەی پێنجی یەکێتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و کونسوڵی وڵاتان دەستپێدەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دانیشتنی یەکەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتارێک پێشکەش دەکات و دواتر لە دانیشتنی دووەمدا لیژنە تایبەتەمەندەکانی کۆنگرە کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دەستپێدەکەن.
وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی راشیگەیاند، لە کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ھەمواردەکرێتەوە و تیایدا پێشنیازکراوە سێ ئەنجومەنی نوێ بۆ حزبەکە دروستبکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە ئەنجومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پشتیوانیی.
ناوەندی رۆژنامەوانیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرووپێک چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا، دزەیان کردووەتە ناوچەکانی ناحیەی زیبان لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور و لەلایەن ھێزەکانیانەوە گەمارۆدراون و شەڕ و پێکدادان دروسبووە و ژمارەیەک چەکداری ئەو گرووپە کوژراون و بریندار بوون.
راشیگەیاند، رێکاری ئەمنی و دەستبەجێ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی ھاووڵاتیان بۆ ناوچە سەلامەتەکان گیراونەتەبەر، ھاوکات ئەنجومەنی سەربازیی ھەجین، قەدەغەی ھاتووچۆی لە زیبان و دەوروبەری راگەیاند.
سەرھەڵدانەوەی پێکدادانەکان لە شارۆچکەی زیبان لەکاتێکدان، کۆتاییەکای مانگی رابردوو، ھەسەدە ھەڵمەتێکی لەژێر ناوی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دێرەزوور دەستپێکرد و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری "ھەڵگەڕاوە" لە ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو.
دوای رووداوەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگای شەوی رابردوو لە گوندێکی سنوری ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای ھەولێر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵە کوژراوە، وتیشی، ئەو ژنە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوسەری ژنەکە کرێکاری کردووە، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی ناحیەی شەمامک کردووە و لەئێستادا بە برٍیاری دادوەر دەستگیرکراوە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان ٢٦٠ کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە ١٧٥ ئەندامی مەڵبەندەکان و ٨٥ ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.
کۆی گشتی ئەندامانی کۆنگرەش لە ٦٠٠ ئەندام پێکدێت، ئەوەش یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە پێش وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، مارک سترۆ کونسوڵی ئەمریکا لەگەڵ رۆژنامەوانانی ژمارەیەک ناوەندی راگەیاندنی سەربەخۆ کۆبووەتەوە و دەستخۆشی لێکردوون لە بەرامبەر ھەوڵە بەردەوامەکانیان، بۆ رووماڵکردنی بێلایەنانەی ھەواڵە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەشڵێت، نیگەرانییەکانیان لەبارەی پاشەکشەکانی ئەم دواییەی ئازادیی رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامن، لە نموونەی دەستبەسەرکردنی ھەرەمەکیانە و پشکنینی نایاسایی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری.
لە مانگی ئاداری ئەمساڵیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی ئازادی رادەربڕین و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان رەخنەی لە حکومەتی ھەرێم گرت.
عەقید ئیبراھیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کامپی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان لە بەردەڕەش، خێمەیەکی ئاوارەکان ئاگری گرتووە و بەوھۆیەشەوە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، ئەو منداڵەی گیانیلەدەستداوە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، بەڵام نیشتەجێی کامپەکە نییە و دیار نییە چۆن چووەتە کامپەکە، لێکۆڵینەوەش لە روداوەکە دەستیپێکردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، بە ئامادەبوونی تیمی تایبەت بە دۆسیەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکان لە وەزارەت و تیمی ئەنجومەنی راژەی گشتی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ کۆبونەوەیەک بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی وردبینیکردن لە دۆسیەی سێ یەکەمەکان و ھەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی ھەرێم کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمن بەمەبەستی دامەزراندنیان دەستیپێکردوە، بڕیارە لەماوەی یەک ھەفتەدا وردبینیکردن لە کۆی پرۆسەکە کۆتایی پێبھێنرێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە گەڕەکی گوڵان لە شاری ھەولێر کەسێک لەلایەن برایەکی خۆیەوە بە چەقۆ کوژژرا.
وتیشی، بەپێی زانیارییەکان بکوژەکە نەخۆشی دەرونی ھەیە بە شەش چەقۆ براکەی کوشتووە کە تەمەنی ٥٠ ساڵە و خێزاندارە، ھێزەکانی پۆلیسی ھەولێریش لێکۆڵینەوەیان لە روداوەکە دەستپێکردووە.
رەنج پشدەری چالاکوانی بواری پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە ٨٣ کۆچبەری تێدایە ماوەی پێنج رۆژە لە ئاودایە ئێوارەی ئەمرۆ لە ئاوەکانی ئیتاڵیا پەکی کەوتووە.
وتیشی، بەلەمەکە ژن و منداڵی بچوکی تێدایە و داوای فریاگوازاری بەپەلە دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوون بە قارچک منداڵێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی تریش ژەھراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێری پزیشکدان و رەوشیان ناجێگیرە.
وتیشی، ئەو کەسانە سەرجەمیان لەیەک خانەوادەن و ئەو قارچکەی خواردویانە قارچکی بەرھەمھێنراوی کێڵگەکان بووە، ھێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکردووە.
ھاوکات سامان لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کەسانە بەھۆی خواردنی قارچکەوە ژەھراوی بوون، بەھۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و سێ مانگ گیانی لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن.
سکاڵاکە تایبەت بوو بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، تیایدا داوایان کردبوو دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١، ٩،١٥، ٢٢، ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.
ئەوە سێیەمجارە دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوادەخات کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، پێشتریش لەسەر داوای یەکێک لە سکاڵاکارەکان دانیشتنەکە بۆ ٦شەشی ئاب دواخرابوو.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو دووشەممەی رابردوو وەزیرانی دارایی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بانگھێشتی لیژنەی دارایی بکرێن، بەڵام بەھۆی ئەوەی راپۆرتی ھەردوو وەزیر ئامادەنەبوون بۆ خستنە رووی بابەتی دارایی، بانگھێشتکردنیان دواخراوە.
وتیشی، بانگھێشتکردنی ھەردوو وەزیر بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمە، دواتر لیژنەکە ھەڵسەنگانیان بۆ دەکات و راپۆرتێک ئامادەدەکات و ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.
د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکەن، ھەفتەی داھاتوو ئەو راپۆرتانەی ھەردوو وەزیر ئامادەبکرێن و بانگھێشتی لیژنەکە بکرێن.