بەهۆی بۆردومانی توركیاوە 500 تۆن گەنم لە كۆبانێ لەناوچوون
یەحیا
٥ی ئازاری ٢٠٢٥
بەهۆی هێرشی ئاسمانیی توركیاوە بۆسەر سایلۆیەكی گەنم لە كۆبانێ، 500 تۆن گەنم لەناوچوون.
گوڵستان ئەحمەد سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی سایلۆ و ئاشەكان لە كانتۆنی فورات رایگەیاند، بڕی 500 تۆن گەنم بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە شارۆچكەی سڕین لە باشوری كۆبانێ لەناوچوون.
وتیشی، هێرشەكان لە 29ی شوباتی رابردوو لە رێی فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كراوەتەسەر سایلۆكە و بەهۆیەوە زیانی زۆری پێگەیاندووە.
بەوتەی گوڵستان ئەحمەد، توركیا كەرتە خزمەتگوزاریی و زیندووەكان لە رۆژئاوای كوردستان دەكاتە ئامانج، لەنێوشیاندا سایلۆكان كە بە مەبەست لە سێ مانگی رابردوودا چەندین جار دووبارەی كردووەتەوە، وتیشی، جگە لەوە دامەزراوەكانی كارەبا و ئاو و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی تر هێرشیانكراوەتەسەر بە ئامانجی ئاوارەكردنی دانیشتوانی ناوچەكان.