عیراقعیراق

راکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەت لە نوێترین نوسراویدا کە ئاڕاستەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکی کردووە، بە بیانوی جیاواز کارتی نیشتەجێبوون لە ھاووڵاتیانی رەسەنی شاری کەرکوک وەردەگرێتەوە، بۆ بێبەشکردنیان لە کارتی نیشتەجێبوون ئەگەر لە دەرەوەی کەرکوک نیشتەجێ بن، ھەروەھا ئاستەنگ لەبەردەم کاروبارەکانیان لە بەردەم دامەزراوەکانی کەرکوک دروست دەکات.

راکان جبوری بەو نوسراوەشی رەوایەتی دەدات بە ھاتنی ھاوردەکان بۆ کەرکوک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عارف حەمامی" ئەندامی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان میکانیزمەکانیان بۆ دیاری کردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ تەواو کردووە، بەڵام بەبێ  دیاری کردنی سەرۆک کۆمار پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکومەت زیاتر دوادەکەوێت.  "عارف حەمامی" وتیشی، لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەو لایەنانەدایە کە رێکنەکەوتوون و چوارچێوە ھیوادارە لە چەند رۆژی داھاتوودا زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەت رێکبکەون، تاوەکو کۆتایی بە چەقبەستوویی سیاسی بھێنن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەممار حەکیم رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە، کە توانای دڵنیاکردنەوەی گەلی عێراق و گەڕاندنەوەی متمانەی بۆ پڕۆسەی سیاسی و سیستمی سیاسی ھەبێت، وتیشی، حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتمانی و تیمێکی گونجاوی لێھاتوو، پەیامێک دەبن بۆ گەلی عێراق و پێدانی ئومێدە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.

عەممار حەکیم راشیگەیاند، پابەندن بە یەکگرتویی وڵات و پڕۆسەی سیاسی، بۆ پاراستنی مافەکانی ھەمووان و جەختدەکەنەوە لە چارەسەکردنی تەنگژەکان، لە رێگەی ئەو میکانیزمانەی پڕۆسەی سیاسییان لەسەر بەندە بۆ چاکسازیی لە ھەڵەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"وەلید موسەوی" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، ژمارەیەک کۆمپانیای بیانی کە لە کەرتی نەوت لە کێڵگەکانی باشوری عێراق کار دەکەن، پابەند نین بە پاراستنی ژینگە و ماددەی ٢٠ پێشێل دەکەن، داواش لەو کۆمپانیایانە دەکەن تەکنیکی نوێ بەکاربھێنن بۆ چارەسەرکردنی ئاستی پیسبوونی ژینگە کە لە ھەڵمەتەکانی دەرھێنانی نەوت و غازەوە زیادی کردووە.

راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی بەسرە چەند کۆمپانیایەکی بیانی ئاگادار کردووەتەوە لە کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە لەسەر کەش و ھەوا و تەندروستی گشتی.

بەسرە یەکێکە لە گەورەترین پارێزگاکان لە عێراق کە کێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت و روبەڕووی کێشەی ژینگەیی گەورە بووەتەوە، چونکە ئاستی بەرھەمھێنان و سوتانی غاز لەو پارێزگایە زۆر بەرزە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی شاری جدەی سعودیە دەکات و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی کازمی لە چوارچێوەی نێوەندگیرییەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی سعودیە و ئێراندایە و سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجامی سەردانەکەی ھەفتەی رابردووی بۆ ئێران بە لێپرسراوانی باڵای ریاز دەگەیەنێت.

رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی مانگی رابردوو، مستەفا کازمی سەردانی سعودیە و ئێرانی کرد، ھەفتەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەمنزیکانە خولی شەشەمی دانوستانەکانیان لەگەڵ سعودیە لە بەغداد دەستپێدەکەنەوە، سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عێراق ئاشکرایکرد، دانوستانەکانی ئەمجارە لەسەر ئاستی دیپلۆماسی دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس جەھانگیز، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی ڕاپۆرتی پۆلیس، دوایین ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆ لە پارێزگای دھۆک بەھۆی ھەڵەیەکی کارەباوە بووە، بەڵام مەرج نییە ھەموو ئاگرکەوتنەوەکان کارەبا بێت و تا ئێستا ھۆکاری ھەندێک لە ئاگرکەوتنەوەی کەمپەکان ئاشکرا نەکراوە.

سەبارەت بە پێشنیازەکانی پەسەندکردنی دروستکردنەوەی کەمپە سوتاوەکان بە بلۆک، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران جەختیکردەوە، دروستکردنی کەمپەکان پێچەوانەی ئاڕاستەکانی حکومەتی ناوەندی و ھەرێمە، چونکە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ماڵەکانیان ئاڵۆز دەکات.

وتیشی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئارەزوی چارەسەرکردنی کێشەی کەمپی ئاوارەکان و ئاسانکاری بۆ پڕۆسەی گەڕاندنەوەیان بۆ ماڵەکانیان دەکات، بە تایبەتیش گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ قەزای شەنگال.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە پارێزگای نەجەف توانیویانە لە ئۆپراسیۆنێکدا دەست بەسەر ھەزار و ٥٠٠ تۆن گەنمدا بگرن کە بە شێوەیەکی نادروست ھەڵگیرابوون و ھەوڵدراوە بە قاچاخ بفرۆشرێن، ھەروەک، لە پارێزگای دیوانیەش، دەستیان بەسەر ١٩٠ تۆن گەنمدا گرتووە کە لە سەر پێنج بارھەڵگر بوون و خاوەنەکانیشیان دەستگیر کراوە، لە ھەمان پارێزگا دەستیان بەسەر ١٥ تۆن برنجدا گرتووە کە لە کۆگاکان دزرابوو و دەبوو ئەو برنجە بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان دابەش بکرێت و فرۆشتن و بازرگانیکردن پێوەی قەدەغەیە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاشکراشیکرد، لە پارێزگای نەینەوا دەستیان بەسەر ١٤٠ تۆن گەنمدا گرتووە کە لە بازاڕی ڕەش ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن و خاوەنەکانیان دەستگیرکراوە، لە پارێزگای واستیش ٢٨ تۆن گەنمەشامی دەستی بەسەرداگیراوە کە مەبەستیان بووە بە قاچاخ ڕەوانەی پارێزگای بابلی بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوە و زیانەکان و ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٣ ھەزار و ٦٠٠، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرجەم پارێزگاکان، جگە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕاشیگەیاند، ٤٧٪ی ئاگرەکان بەھۆی شۆرتی کارەباوە ڕوویانداوە و زۆرینەی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە پارێزگای بەغداد بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"غەزەنفەر بەتیخ" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھێندەی گرنگی بە دۆسییەی دەرەکی دەدات ھێندە گرنکی بە چارەسەری کێشە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق نادات.

ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا کازمی تۆمەتبارکرد بەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات گرنتی وەرگرتنەوەی پۆستەکەی بکات، بە وتەی ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا کازمی نایەوێت خواستی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران ئاشکرا بکات، بەڵام دیمەنی سیاسیی عێراق وادەردەکەوێت کازمی پۆستەکە وەرناگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد موسەوی" ئەندامی ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە فراکسیۆنی "سادیقون" ڕایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بە وریاییەوە دانوستان لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکات کە پێشتر لەناو "ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان" بوون بۆ ئەوەی دانوستانەکە لە کەشوھەوایەکی ئارام بێت و حکومەتێک پێکبھێنرێت کە ھەموو لایەنەسیاسییەکانی عێراق لەسەری ڕێکبکەون و ڕازی ببن لەسەری.

"ئەحمەد موسەوی" ئاشکراشیکرد، تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کەسێک دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەکان نەبێت و بەشێک بێت لە چارەسەری کێشەکان نەک کێشەی نوێ دروست بکات.

موسەوی وتیشی، دوای جەژنی قوربان ئەو کەسایەتییە ئاشکرا دەکەن کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق وەردەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیادی لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوەكرد، رەوشی سیاسی عێراق ئاڵۆزە لەبەرئەوەی پێكهاتەیەكی زۆری تێدایەو هەر پێكهاتەیەكیش مافی خۆیەتی نوێنەرایەتی هەبێت، حكومەتی زۆرینەش دەبێتە مایەی دوورخستنەوەی پێكهاتەیەك یاخود لایەنێكی دیاریكراو لە بەڕێوەبردنی وڵات.

رونیشیكردەوە، كشانەوەی رەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسی هەمووانی ئیحراج كرد، هیواخواز بوون رەوتی سەدر لە پێگەیەكی ڕووندا بوایە لە دەسەڵاتی یاسادانان بۆ هاوسەنگی پرۆسەی سیاسی، یاخود بەشداری تێدا بكردایە.

پەرلەمانتارەكەی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی ستراتیژێكی روونی هەیە كە بریتییە لە تەوافوق و بە دەستپێكردنی هەنگاوی یەكەم كە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دەستبەجێبەجێكردنی دەكرێت.

وتیشی، هیوایەكی گەورە نیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لەدوای جەژنی قوربان ، لەبەربوونی كێشەو ئاستەنگی زۆر لەبەردەم پرۆسەی سیاسی. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی حەج و عومرەی عێراق بڵاوی کردەوە، نوێنەرایەتییەکەیان لە سعودیە کۆتایی ھێناوە بە گواستنەوەی سەرجەم حاجیانی عێراق بۆ شاری مەککە، بە مەبەستی تەواوکردنی مەراسیمەکانی دیکەی حەج.

پێشتر دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاشکرای کرد، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا نۆ ھەزار و ٣١٩ حاجی عێراقی ئەنجامدانی فەریزەی حەجیان بۆ دەستەبەر کراوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، پێنج ھەزار و ٤٥٦ حاجیان بە فڕۆکە گواستراونەتەوە و، سێ ھەزار و ٨٦٣  حاجی دیکەیان بەڕێگای وشکانیدا گواستراونەتەوە بۆ سعودیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری نوسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و تیرۆر لە بانکی ناوەندیی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی دراو و کۆمەککردنی تیرۆر، خۆی دەبینێتەوە لە دەرکردنی یاسای ژمارەی ٣٩ی ساڵی ٢٠١٥ی تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە و کارپێکردنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاساکە لەبەر ڕۆشنایی سیستم و ڕێنمایی و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان دەرکراوە، کە بگونجێت لەگەڵ داخوازییەکانی ناوخۆی عێراق.

نوێنەرایەتییەکە جەختیکردەوە، لە داھاتوویەکی نزیکدا لایەنی چاودێری لەسەر کەرت و کارە ناداراییەکانیش، چەندین یاسای پابەندکردن بە نەھێشتنی سپیکردنەوەی دراو و کۆمەککردنی تیرۆر دەردەکات.

ڕوونیشیکردووەتەوە، ھەموو دامەزراوە داراییەکان ناچار دەکرێن، بۆ چاودێریکردنی ئاڵۆگۆڕکردن و جموجوڵی دراو، سیستمێکی ئەلکترۆنی تایبەت بە ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی دراو و کۆمەککردنی تیرۆر دابمەزرێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محاسن دلێمی ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ناو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت دەکەنەوە لەوەی  ھەوڵ دەدەن لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراق دابەزێنن و بیگەڕێنەوە بۆ نرخەکەی پێشتری.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاری بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڕیاڕێکی ھەڵە بووە و زیانی زۆری بە ھاووڵاتیانی عێراق گەیاندووە.

لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بەھۆی کورتھێنانی بوجە پەنای بردەبەر بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاتەم حەمید بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکردووە، لەسەر ئاستی دەرەوە پێویستە ڕێککەوتنێکی ھەرێمی بکرێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ پاراستنی پشکی ئاوی عێراق و لەسەر ئاستی ناوەوە پێویستە بودجە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان تەرخان بکرێت و بەکارھێنانی ئاو لە کەرتی کشتوکاڵدا کەمبکرێتەوە کە ئەو ھەنگاوانە دڵنیایی پاراستنی ئاوی دیجلە و فوڕات دەکات.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق باسی لەوەکردووە، عێراق بە ڕێژەی ٧٠٪ لە داھاتی ئاو پشت بە وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت و ٣٠٪ لە ناوخۆی وڵات بەرھەمدەھێندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی بەریتانیا ڕاگەیاند، مەترسییەکانی وشکەساڵی و بە بیابانبوون بەشێکی زۆری وڵاتانی جیھانی گرتووەتەوە بە تایبەتیش عێراق.

جەخیشی کردەوە، لەگەڵ کەنەدا و پرۆگرامی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە پێی بەرنامەیەکی داڕێژراو ھاوکاری حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە زیادبوونی مەترسییەکانی وشکەساڵی و بە بیابانبوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، زیادبوونی وشکەساڵی و بە بیابانبوون کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق لەناو دەبات و ئەوەش زیانێکی زۆر بە ئابووری داھاتی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...324325326327328...446