محەمەد شیاع سودانی بەشداری لوتکەی عەرەبی - چینی دەکات
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
سودانی لە وتارێکدا بۆ رۆژنامەی شەرق لئەوسەت ئاماژەی بەوەکردووە، لوتکەی عەرەبی- چینی لە ریاز، لەکاتێکدایە جیھان روبەروی کۆمەڵێک گۆڕانکاری سیاسی و ئابوری گەورە بووەتەوە کە ھاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی عێراق بە قۆناغێکی سیاسی سەخت، لەبەرئەوە بەشداریکردنیان لە لوتکەکەدا دەکەنە دەرفەتێک بۆ خستنەرووی دیدگای نوێی حکومەتەکەی بۆ ئابوری، کە بوارێکی فراوان دەرەخسێنێت بۆ ھاوکاری و وەبەرھێنانی ھاوبەش بۆ سەرجەم وڵاتانی بەشداری لوتکەکە.
رونیشیکردەوە، ئیدارەیەکی نوێ بۆ ئابوری، میحوەری کاری حکومەتەکەیەتی و سورن لەسەر بونیادنانی ئابورییەکی عێراقی بەھێز کە توانای گۆڕانکاری جۆری ھەبێت و دەرفەتی گەورەی وەبەرھێنانی ھەمەجۆر بڕەخسێنێت بۆ وڵات کە سود لە توانایی و لێھاتوویی گەنجان وەربگرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە ھەماھەنگی ئابوری لەگەڵ چین کرد و رایگەیاند، عێراق دەیەوێت سود لە ئەزمونی سەرکەوتوویی ئەو وڵاتە وەربگرێت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی ھەژاری و بەبیابانبوون و گۆڕانکارییەکانی ژینگە و گواستنەوە لە ئابوری دەوڵەت بۆ ئابوری بازاڕ، لوتکەی عەرەبی چینیش بانگەشەیەکی راشکاوانەیە بۆ تەواوکاری ئابوری و وەبەرھێنان لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
بڕیارە سودانی بەشداری لوتکەکە بکات کە ٩ی ئەم مانگە لە ریاز بەڕێوەدەچیت و سەرۆکی چین و سەرۆک و سەرکردەی ١٦ وڵاتی عەرەبی بەشداردەبن.