عیراقعیراق

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی بە سەردانێکی رەسمیی گەیشتە شاری جدەی سعودیە و لە لایەن محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا، بەپێی راگەیاندراوی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کازمی و بن سەلمان، پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە و ھاریکارییە ئابوورییەکانی نێوانیان تاوتوێ کردوە و جەختیان لە رۆڵی دیاری عێراق لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە ناوچەکە کردوەتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی بە یاوەری وەفدێکی وزاریی، سەردانی ئێران بکات و چاوی بە لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە بکەوێت و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران و دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران، بە نێوەندگیریی عێراق بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی بە سەردانێکی رەسمیی گەیشتە شاری جدەی سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەوە کۆبووەوە و ھاریکارییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و سعودیەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە رۆڵی عێراق لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە ناوچەکە کردوەتەوە.

بڕیارەیشە مستەفا کازمی لە ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران و دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران، بە نێوەندگیریی عێراق بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەھۆی دواین شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە بەغداد و پارێزگاکانی تر، زیاتر لە دوو ھەزار و ٢٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسییان لە دامەزراوە تەندروستییەکان تۆمارکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بە تەندروستییەکەی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە.

رۆژی شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەھۆیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغداد و نەجەف راگیران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی عێراق لە سنوری دەسەڵاتی خۆیان ھەڵمەتێکی کێوماڵکرنیان لە سێڕێیانی نەوجول و خورماتوو و داوێ دەستپێکرد و سەرچاوەیەکیش لە ژووری ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەڵمەتەکە بەئامانجی کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەیە کەکەوتونەتە سنوری دەسەڵاتی ھێزەکانی عێراق.

وتیشی لەھەڵمەتەکەدا ھێزەکانی بارەگای موسەیتەری سوپای عێراق لە دووز و ھێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا بەشدارییان کردوە، ئەوەش دوای ئەو بۆردومانانە دێت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو سنورانەوە کرانە سەر کێڵگەکانی غازی کۆرمۆر لەسنوری ناحیەی قادرکەرەم.

ھاوکات ئەو ناوچەیەی کێوماڵی تێدا دەکرێت نزیکترین شوێنە لەکێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە، گومانی ئەوەدەکرێت بۆردومانەکانی بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆری لێوە ئەنجام درابێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەھۆی ئەو لێتێگەیشتنانەی کە لە نێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھاتووەتە ئاراوە، ھیچ ڕێگرییەک لەبەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای بەشداری و بەشداریپێکردنی ھەموو لایەک بەڕێوە دەچێت.

چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشیکردووەتەوە، پرۆسەی سیاسی لە قۆناغی چەقبەستنی سیاسی ھاتووەتە دەرەوە، بەو ھۆیەشەوە گەیشتوونەتە قۆناغی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە چەند سەعاتی داھاتوودا، مستەفا کازمی سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان، پرسی نێوەندگیری نێوان ئێران و سعودیە و بابەتی ئەمنی و ئابوری و ئاو و دەروازەکان دەبێت.

سەردانەکەی کازمی بۆ تاران، پێش سەردانەکەیەتی بۆ سعودیە، بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی باڵای سعودیە، کە بریارە رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ھەوڵدان ٢٤ ھەزار میگاواتی دیکە بۆ کارەبای نیشتمانی زیاد بکەن، ئەو ھەنگاوەش پێویستی بە ھاوردەکردنی گازی سروشتی زیاترە لە ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی ئێرانییان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژانە بڕی ٥٠ بۆ ٥٥ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی بۆ عێراق ھەناردە بکات، بۆ ئەوەی بتوانن توانای بەرھەمھێنانی وێستگە گازییەکانی کارەبا لەم وەرزی ھاوینەدا زیاتر بکەن.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا ئێران ڕۆژانە بڕی ٤٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی ھەناردەی عێراق دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە بەھای ١٣٤ ملیۆن دۆلار گەنم و پاقلەمەنی و تۆی تایبەت بە دەرھێنانی ڕۆنی زەیتیان ھەرنادەی دەرەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە بەھای نزیکەی ٤١ ملیۆن دۆلاریان گەنم و پاقلەمەنییەکانیان ھەناردەی عێراق کردووە، دوای ئەویش سوریا دێت، کە بە بەھای زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلاری بۆ ھەناردە کردووە و بە پلەی سێیەمیش ئۆکراین دێت، کە بە بەھای ٧ ملیۆن دۆلار پاقلەمەنییەکانیان بۆ ھەناردە کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ھاوردەی عێراق لە بەرھەمی گەنم بگاتە سێ ملیۆن تۆن، لە کاتێکدا لە ٢٠٢١دا ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار تۆن ھاوردە کراوە.

فاو پێشبینیشی کردووە، بەرھەمی گەنمی وەرزی ئەمساڵ بگاتە چوار ملیۆن تۆن، بەڵام پێشبینیش ناکرێت عێراق ئەمساڵ ھیچ بڕە بەرھەمێکی جۆ ھاوردە بکات، لە کاتێکدا کە بەرھەمی ئەمساڵی جۆ زیاترە لە ٥٠٠ ھەزار تۆن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەزینی ئاستی ئاوی قورنە لە ناحیەی فاوی سەر بە پارێزگای بەسڕە، ٦٠ ھەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و ٣٠ ھەزار درەختی لەناوبردووە و بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی بەرھەمی خورما لە عێراقدا.

بە پێی داتایەکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش، پێشتر عێراق یەکەم ھەناردەکاری خورما بووە لە جیھاندا، بەڵام ئێستا لە ڕیزبەندی حەوتەمی ھەناردەکاری جیھانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاوێژکارەکەی کازمی ڕایگەیاندووە، کاری بازاڕە دیجیتاڵییەکە دابینکردنی ھەلی کار و پێشکەشکردنی کارە لە ڕێگەی فەرمانگەیەکەوە کە ڕێگە بە ھەموو کەسێک دەدات ناوی خۆی لە بازاڕی کاردا تۆمار بکات و دەرفەتەکانی دامەزراندن یان کارکردن یەکسانن، بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکانی خواستی بازاڕی نیشتمانی بۆ کار.

ڕوونیشیکردەوە، دەوڵەت لە ڕووی دارایی و یاسایی و ئابوورییەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت ھەماھەنگی دەکات بۆ ڕێکخستنی بازاڕی دیجیتاڵی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی وتەی سەرچاوەکان، ئەو چوار پەرلەمانتارەی جیابوونەتەوە چوونەتە ڕیزی "ھاوپەیمانی عەزم" بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕائی کە لەناو ھاوپەیمانی چوارچێوەی ھەماھەنگیدایە.

لە بارەی ھۆکاری جیابوونەوەیان، ئەبو مازن باسی لەوەکردووە، بڕیارەکەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی کشانەوەیان لە پڕۆسەی سیاسیی کاریگەری لەسەر نەخشەی ھاوپەیمانیەتییەکان ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەفیق ساڵح ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵمەتێکی ئیمزاکۆکردنەوەی بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێدەکات، داواش دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوەیەکی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە ئەندام بدات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی، چونکە بێدەنگی ھەڵبژاردووە لە بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و پێشێلکردنی سەروەری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلاوی لە یەکەم ھەڵوێستیدا سەبارەت بە دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران لە تویتێکدا نوسیوێتی، ھەنگاونان بۆ پێکھێنانی حکومەت بەبێ کوتلەی سەدر کە لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، رەوشەکە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات. 

راشیگەیاند، کوتلەی سەدر سەلماندیان کە بە دوای پۆستەو نین و ئامانجیان پێکھێنانی حکومەتێکی نیشتمانییە. 

وتیشی، دەبوو تەواوی ھەوڵەکان بدرێت بۆ پاشگەزکردنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لە دەستلەکارکێشانەوە و پێویست بوو دانوستانی نیشتمانی بنیاتنەر ئەنجام بدرێت، بە ئامادەبوونی تەواوی ھێزە نیشتمانییەکان و حکومەتێک بە نوێنەرایەتی تەواوی پێکھاتەکان پێکبھێندرایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەزار و ٣٢٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون کە ٢٠٢ تووشبوویان لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، چاودێری تێکڕای ئاستی پشکنینەکان دەکەن بە کۆرۆنا و ھەفتەیەک پێش ئێستا رێژەی پشکنین بۆ توشبووانی کۆرۆنا ٣% بووە و ئێستا بۆ ١٤% بەرزبووەتەوە.

وتیشی، بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان مەترسیدارە و ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی شەپۆلی پێنجەمی کۆرۆنا توند دەبێت، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەشی گەڕاندەوە بۆ وەرنەگرتنی ڤاکسین، چونکە زۆرینەی توشبووانی نوێ ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فائق زێدان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کاتێک دادگای فیدراڵی وردبینی کردووە لە سکاڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە نەوتی ھەرێمی کوردستان، بۆی دەرکەوتووە کە وەزارەتی نەوتی عێراق خاوەن مافە و یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان دەستوریی نییە، ھەر بۆیە دادگاکە لە بەرژەوەندی وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاری داوە.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا لەسەر نادەستوری بوونی  یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کاری پێدەکرێت و حکومەتی ھەرێمی پابەند کرد بە ڕادەستکردنی تەواوی بەرھەمی نەوتەکەی بە حکومەتی فیدراڵی عێراق، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم بڕیارەکەی ڕەتکردەوە و دووپاتیکردەوە کە یاساکە کاری پێدەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...326327328329330...446